به ڤیدیۆ.. سه‌رۆكی یانه‌یه‌ك به ده‌مانچه هێرش ده‌كاته سه‌ر ناوبژیوان
له خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی یۆنان، سه‌رۆكی یانه‌ی پاوك سالۆنیكا هێرش ده‌كاته سه‌ر ناوبژیوان به‌هۆی ئه‌وه‌ی گۆڵێكی یانه‌كه‌ی له خوله‌كی 89 ره‌ت كرده‌وه.
له گه‌ڕی 24ـه‌می خولی پله‌یه‌كی یۆنانی، یانه‌ی پاوك سالۆنیكا میوانداریی یانه‌ی ئا‌یك ئاسینای ركابه‌ری كرد و یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام له خوله‌كی 89ـی یارییه‌كه (فێرناندۆ جۆرجیۆز) هێرشبه‌ری ئا‌یك ئاسینا گۆڵێكی تۆمار كرد، به‌ڵام ناوبژیوان گۆڵه‌كه‌ی ره‌ت كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م گۆڵه هه‌ژمار كرا با، یانه‌ی ئا‌یك ئاسینا پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی ده‌گرت.
له خوله‌كی 90 (ئیڤان ساڤیدیس) سه‌رۆكی یانه‌ی پاوك سالۆنیكا به ده‌مانچه‌وه هێرشی برده سه‌ر ناوبژیوان و پاسه‌وانه‌كانی یاریگه رێگریان لێ كرد.
دوای ئه‌م رووداوه، وه‌زیری وه‌رزش و كلتووری یۆنان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ی كرد و رایگه‌یاند كه به‌كارهێنانی ده‌مانچه له نێو یاریگه‌ی پاوك سالۆنێكا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له تۆپی پێ به‌گشتی.
یانه‌ی پاوك سالۆنیكا به 52 خاڵ پله‌ی دووه‌می گرتووه و به جیاوازی 2 خاڵ له یانه‌ی ئا‌یك ئاسینای پێشه‌نگی خوله‌كه دووره.