مێسی ئه‌م وه‌رزه 8 ریكۆردی له لالیگا تۆمار كردووه
لیۆنێل مێسی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه له لالیگا به 34 گۆڵ بووه گۆڵكاری خوله‌كه و وه‌رزێكی سه‌ركه‌وتووی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا تێپه‌ڕ كرد، هاوكات 6 ریكۆردی دیكه‌شی تۆمار كردووه.
1ـ مێسی له‌م وه‌رزه به 34 گۆڵ بووه گۆڵكاری لالیگا و سه‌رجه‌م خوله‌كانی ئه‌ورووپا و بووه یه‌كه‌م یاریزان كه 5 جار خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرینی تایبه‌ت به گۆڵكاری ئه‌ورووپا بباته‌وه.
2ـ مێسی به 12 ئاسیست بووه یه‌كه‌م یاریزان له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا.
3ـ مێسی به 87 ده‌رفه‌تی گۆڵكردن بووه یه‌كه‌م یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا ئه‌م كاره بكات.
4ـ مێسی یه‌كه‌م یاریزانه لالیگای ئه‌م وه‌رزه كه 185 ده‌رچوون و پێشڕه‌ویكردن به تۆپ كردووه.
5ـ مێسی 11 چوونه ژووره‌وه‌ی به تۆپ به نێو یاریزانان هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌یه له خوله‌كه.
6ـ مێسی له‌م وه‌رزه 8 گۆڵی له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا كردووه.
7ـ مێسی له‌م وه‌رزه خاوه‌نی زۆرترین گۆڵه به لێدانی راستهوحۆ (6) گۆڵ.