مێسی: هه‌موو شتێك له مۆندیال ده‌كه‌ین و ته‌نیا خودا ده‌زانیت له كۆتاییه‌كه‌ی چی رووده‌دات
لیۆنێل مێسی له دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ ده‌زگای میدیایی TYCـی ئارجێنتین ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌كات كه بۆ بردنه‌وه‌ی مۆندیال سه‌ركردایه‌تی تانگۆ ده‌كات، ده‌شڵێت: ئێمه هه‌موو شتێك بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه ده‌كه‌ین و ته‌نیا خودای گه‌وره‌ش ده‌زانێت چی رووده‌دات.
لیۆنێل مێسی كه ئێستا له لایه‌ن ڤاڵڤێردی پشووی وه‌رگرتووه و گه‌شتی ئیتاڵیای كردووه، وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه ده‌داته‌وه.
* چۆن له جامی جیهانی ده‌ڕوانیت؟
ـ مێسی: ئێمه به نیازی كاری گه‌وره‌ین، ئارجێتین له رێزی 4 هه‌ڵبژارده گه‌وره‌كه‌ی مۆندیاله و خاوه‌نی مێژوویه‌كی گه‌وره‌یه.
* بڕیاری وازهێنانت دا و پاشان گه‌ڕایه‌وه؟
ـ مێسی: من زۆر بیرم كرده‌وه و زانیم ئه‌گه‌ر په‌شیمان نه‌بمه‌وه ده‌بمه نموونه‌یه‌كی خراپ بۆ مێژوو، بۆیه بڕیارمدا بگه‌ڕێمه‌وه بۆ خه‌ونه‌كه‌م زیاتر تێبكۆش‌م، من ده‌مه‌وێت ببمه پاڵه‌وان و ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بۆ تانگۆ ببمه‌وه، 3 جاریش گه‌یشتینه فایناڵ، به‌داخه‌وه به‌خت یاوه‌رمان نه‌بوو.
* پێتوایه تۆ باشترینی مێژووی؟
ـ مێسی: من هه‌رگیز دڵم به‌وه خۆش نابێت كه كه‌سانێك من به باشترینی مێژوو داده‌نێن، من ته‌نیا دڵم به‌وه خۆش ده‌بێت ساڵ له دوای ساڵ ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكه‌م و هاوكاری وڵات و یانه‌كه‌م بده‌م و په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان بۆ سه‌رخستنی تیپه‌كه‌م دروست بكه‌م.
* ئه‌گه‌ر نێیمار بچێته ریال مه‌درید؟
ـ مێسی: من په‌یوه‌ندیه‌كی باشم له‌گه‌ڵ نێیمار هه‌یه، دڵنیام به چوونی نێیمار بۆ ریال مه‌درید ئه‌و یانه‌یه به‌هێزتر ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نێیمار ئه‌و بڕیاره بدات به‌شێكی زۆر له هانده‌رانی له ده‌ست ده‌دات، چونكه ئه‌و پێشتر هه‌موو شتێكی بۆ بارسێلۆنا كردووه.
* بردنه‌وه‌ی ئیسپانیا (6 ـ 1) له ئارجێنتینا واتای چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
ـ مێسی: نازانم ئه‌نجامێكی باوه‌ڕپێنه‌كراوه، چونكه ئارجێنتین له گێمی یه‌كه‌م زۆر باشتر بوو، بۆیه ئه‌نجامه‌كه زۆر سه‌یر بوو.
* سامپاولی چۆن ده‌بینیت؟
ـ مێسی: سامپاولی 100%ـی توانای خۆی پێشكه‌شی ئارجێنتین ده‌كات، ئه‌و هه‌موو شتێك ده‌كات، هه‌موو زانیارییه‌كانت پێ ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی یاریزانێك پێویستی پێیه‌تی بۆی روون ده‌كاته‌وه و هه‌موومان گه‌شبینین به‌و راهێنه‌ره.