چاڤی باشترین یاریزانان و باشترین راهێنه‌ری مێژوو دیاری ده‌كات
چاڤی هێرناندێز له دیمانه‌یه‌كدا، باشترین یاریزانی مێژوو ده‌ستنیشان ده‌كات، ده‌شڵێت: ده‌توانم یارمه‌تی قه‌ته‌ر بده‌م بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی میوانداریی مۆندیالی 2022 بكات و ببێته هه‌ڵبژارده‌یه‌كی به‌هێزیش له پاڵه‌وانێتییه‌كه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 22 نۆڤێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی Goalـی ئینگلیزی دیمانه‌یه‌كی چاڤی هێرناندێزی كاپتنی پێشووی بارسێلۆنای بڵاو كرده‌وه، سه‌ره‌تا كاپتنه‌كه‌ی ئێستای یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری له باره‌ی چاره‌نووسی مێسی ده‌ڵێت: بابه‌تی گرێبه‌ستی مێسی له هاوینی رابردوو كۆتایی هاتووه، راسته مێسی هێشتا به واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی نه‌كردووه، به‌ڵام باوكی له جیاتی لیۆ ئه‌و كاره‌ی كردووه.
چاڤی گوتیشی: مێسی پێویستی به بارسێلۆنا، هه‌روه‌ها بارسێلۆناش پێویستی به مێسییه و ره‌نگه لیۆ تا كۆتایی ته‌مه‌نی یاریكردنی له كه‌ته‌لۆنیا بمێنێته‌وه.
چاڤی ده‌شڵێت: من وه‌ك ئه‌ندامێكی بارسێلۆنا، حه‌ز ده‌كه‌م مێسی له بارسا بمێنێته‌وه، چونكه ئێمه به‌هۆی لیۆ ده‌رفه‌تی باشترمان بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كان ده‌بێت، چونكه باشترین یاریزانه له مێژووی تۆپی پێ.
له باره‌ی ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا، چاڤی گوتی: بارسا به ده‌ستپێكێكی باش پێشوازی له لالیگا كردووه، جیاواز 10 خاڵ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ئومێدێكی باش به‌و پێكهاته‌یه ده‌به‌خشێت، به‌ڵام بارسا هێشتا پێویستی به به‌هێزبوونه.
چاڤی 37 ساڵ، ئه‌م وه‌رزه دوایین ساڵی گرێبه‌سته‌كه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری، له ئێستاشدا خه‌ریكی به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی راهێنه‌رایه‌تییه و پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌ركی راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ری خوار ته‌مه‌ن 20 ساڵ له ئه‌ستۆ بگرێت و هاوشێوه‌ی پێپ گواردیۆلای هاونیشتیمانی ئه‌زموونی یه‌كه‌می له كاری راهێنه‌رایه‌تی له قه‌ته‌ر ده‌ستپێبكات.
چاڤی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: هه‌ست به شانازی ده‌كه‌م كه فیدراسیۆنی تۆپی پێی قه‌ته‌ر منیان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر به‌ربژێر كردووه، بێگومان خۆشحاڵ ده‌بم و یه‌كێك له بژارده‌كانم له داهاتوو وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ره.
چاڤی به باڵیۆزی مۆندیالی قه‌ته‌ری 2022 ده‌ستنیشان كراوه، ده‌شڵێت: به‌دڵنیاییه‌وه ده‌مه‌وێت یارمه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر بده‌م بۆ ئه‌وه‌ی به باشترین شێوه ده‌ربكه‌وێت.
چاڤی گوتیشی: به‌ختێكی زۆرباشم هه‌بووه كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك راهێنه‌ری گه‌وره كارم كردوو، دیارترینیان، لویس ئاراگۆنیس كه توانیمان ببینه پاڵه‌وانی یۆرۆی 2008، پاشان فرانك ریكارد، پێپ گواردیۆلا، لویس ڤانخاڵ و لویس ئێنریكی، زۆرشت له‌م راهێنه‌ره گه‌ورانه فێربووم.
چاڤی له باره‌ی باشترین راهێنه‌ری جیهان ده‌ڵێت: لای من گواردیۆلا یه‌كه‌مه، چونكه ئه‌و ستایلێكی تایبه‌تی له تۆپی پێ هه‌یه و شێوازی كۆنترۆڵكردنی تۆپ و دابه‌شكردن تۆپ له باشترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی گواردیۆلایه كه من زۆر پێی سه‌رسامم.