زێدان: تا مردن پارێزگاری له مانه‌وه‌ی بێنزێما ده‌كه‌م
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی یانه‌كه‌ی له فایناڵی مۆندیالی یانه‌كان، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌یه‌وێت شكست به یانه‌ی گریمیۆ بهێنێت و مێژوو له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نووسێته‌وه، ده‌شڵێت: ده‌بێت به وریایی یاری بكه‌ین، چونكه ترسم له‌وه هه‌یه یانه‌ی گریمیۆ زیانمان پێ بگه‌یه‌نێت.
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی گریمیۆ ده‌ڵێت: به باشی بیرمان له‌م یارییه كردۆته‌وه، ده‌شزانین یارییه‌كی قورس چاوه‌ڕێمان ده‌كات و ترسیشمان له‌وه هه‌یه یانه‌ی گریمیۆ زیان له ئێمه بدات.
زێدان له پرێس كۆنفرانسه‌كه وه‌ڵامی راهێنه‌ری گریمیۆی دایه‌وه كاتێك وتبووی كاتێك یاریزان بووه زۆر له كریستیانۆ باشتربووه، له‌مباره‌یه‌وه زیزۆ گوتی: من پێشتر یاری ریناتۆ گاوچۆی راهێنه‌ری گریمیۆم بینیوه، ئه‌و باش بوو، به‌ڵام هه‌رگیز ئاستی نه‌گه‌یشتۆته كریستیانۆ.
زیزۆ گوتیشی: كریستیانۆ باشترین یاریزانی جیهانه، ئه‌مرۆش گرینگ نییه ئێمه به‌رامبه‌ر كام یاری ده‌كه‌ین، چونكه هاتووینه‌ته ئیمارات بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له جامه‌كه بكه‌ین، ده‌بێت بیسه‌لمێنین كه ئێمه باشترینی جیهانین.
زێدان: من تا مردن پشتگیری لە بنزیما دەکەم، هاورا نیم له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی رووبه‌ڕووی بێنزێما ده‌كرێنه‌وه، نامه‌وێت كه‌ریم ته‌نیا گۆڵ بكات، ئه‌و یاریزانێكی جیاوازه و له وه‌رزێكدا 60 گۆڵ ناكات، به‌ڵام رۆڵی دیكه ده‌گێڕێت، من به ته‌واوه‌تی له ئاستی رازیم و ئه‌و یه‌كێكه له باشترین یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید.
له باره‌ی ده‌نگۆی هاتنی محه‌مه‌د سه‌ڵاح بۆ ریال مه‌درید، زیز گوتی: محه‌مه‌د سه‌ڵاح، یاریزانێكی زۆر باشه و پێشتر له‌گه‌ڵ رۆما و ئێستاش له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول به ئاستێكی به‌رز ده‌رده‌كه‌وێت، ته‌مه‌نی هێشتا بچووكه و باشتر ده‌بێت، به‌ڵێ من زۆر به ئاستی سه‌رسامم.
زیزۆ گوتیشی: رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا له‌دوای مۆندیال بۆ ئێمه ئه‌رێنیه، به‌ڵام ئێستا ته‌نیا بیر له یاری كۆتایی ده‌كه‌ینه‌وه و هیوادارین نازناوه‌كه ببه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ستێكی باشه‌وه بگه‌ڕێینه‌وه ئیسپانیا.
له فایناڵی مۆندیالی یانه‌كان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه له كاتژمێر 08:00 به كاتی كوردستان، یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانیا و گریمیۆی به‌رازیل به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.