به فه‌رمی له خولێكی ئه‌ورووپاوه داواكارییه‌ك پێشكه‌شی بارسێلۆنا كراوه
یانه‌یه‌كی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی رووسیا به فه‌رمی بانگهێشتنامه‌یه‌كی بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا ناردووه و داوای كردووه له ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌یان له ئیسپانیا په‌یوه‌ندی به خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی رووسیا بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 5 ئۆكتۆبه‌ری 2017، یانه‌ی (كراسنۆ یارسك)ـی رووسیا له هه‌ژماری فه‌رمی خۆیان له تویته‌ر نووسیویانه: داوا له یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌كه‌ین له دوای راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا په‌یوه‌ندی به خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی رووسیا بكه‌ن.
ئه‌م هه‌واڵه جۆرێك له گاڵته‌جاری پێوه دیاره، چونكه داواكارییه‌كه له یانه‌یه‌كی خولی نایابی رووسیا پێشكه‌شی بارسێلۆنا نه‌كراوه، به‌ڵكو هی یانه‌یه‌كی پله‌یه‌كی رووسیا كه ئێستا ئه‌و یانه‌یه (كراسنۆك یارسك) به كۆكردنه‌وه‌ی 38 خاڵ پێشه‌نگی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی رووسیای گرتووه.
ئه‌م داواكارییه‌ی یانه‌ی رووسیاییه، له كاتێكدایه كه سه‌رۆكی رابیته لالیگای ئیسپانیا (خاڤیر تیباس) رایگه‌یاندووه كه له ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌ی كه‌ته‌لۆنیا له ئیسپانیا هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی (بارسێلۆنا، ئیسپانیۆل و جیرۆنا) ناتوانن له لالیگا یاری بكه‌ن.