مباپێ وه‌ڵامی پێلێی به‌رازیلی ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كیلیان مباپی، یاریزانه لاوه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا، به تویتێك وه‌ڵامی پێلێی به‌رازیلی، كه به مروارییه ره‌شه‌كه ناسراوه، ده‌داته‌وه.
پێشتر پێلێ له تویته‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ی نووسیویه‌تی: "ئه‌گه‌ر مباپی به‌رده‌وام بێت له هاوتاكردنی ریكۆرده‌كان له‌گه‌ڵ من، له‌وانه‌یه لاپچینهكانم له پێ بكه‌م و بگه‌ڕێمه‌وه گۆڕه‌پانی تۆپی پێ"، ئه‌وه‌ش وه‌ك پهسنێك بۆ ئه‌و یاریزانه لاوه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كهڵهشێرهكانه، كه هێشتا ته‌مه‌نی 19 ساڵه و به ئاستێكی باشه‌وه له یارییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت.
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌شدا، مباپێ، وه‌ك وه‌سفێك بۆ پێلێ، نووسیویه‌تی: "پاشا بۆ هه‌میشه وه‌ك پاشا ده‌مێنێته‌وه".
مباپێ، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كان، له یاری كۆتایی مۆندیالی 2018ی رووسیا، رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیا بووه‌وه، له ئه‌نجامیش یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌ڵه‌شێره‌كان به ئه‌نجامی 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر به 2 گۆڵ كۆتایی هات و بۆ دووه‌مجار فه‌ڕه‌نسا بووه خاوه‌ن نازناوی مۆندیال.
له یارییه‌كه‌شدا، مباپێ، كه خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی لاوی مۆندیالیشی وه‌رگرت، توانی گۆڵێك تۆمار بكات، به‌وه‌ش بووه دووه‌م بچووكترین یاریزان له یاری كۆتایی مۆندیال گۆڵ تۆمار بكات، پێش ئه‌ویش ته‌نها پێلێی به‌رازیلی خاوه‌نی ئه‌و ریكۆرده بوو، كه له مۆندیالی 1958 له سوید، و له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا، له یاری كۆتایی دوو گۆڵی تۆمار كرد.
If Kylian keeps equalling my records like this I may have to dust my boots off again... // Se o @KMbappe continuar a igualar os meus records assim, eu vou ter que tirar a poeira das minhas chuteiras novamente...#WorldCupFinal https://t.co/GYWfMxPn7p
— Pelé (@Pele) July 15, 2018
ا. م