سبه‌ی ململانێی گه‌یشتن به خولی نایابی كوردستان ده‌گاته لوتكه
سبه‌ی چوارشه‌ممه گه‌ڕی سێیه‌می چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی یانه پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، له سلێمانی یانه‌ی خاك ده‌بێته میوانی یانه‌ی سیروانی نوێ، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، له دهۆكیش یانه‌ی گاره میوانداریی یانه‌ی سۆرانی پێشه‌نگی ئه‌م قۆناخه ده‌كات.
خاك هه‌ر خاڵێك له‌ده‌ست بدات ره‌نگه وه‌رزێكی ده‌ستبه‌تاڵ تێپه‌ڕ بكات
یانه‌ی خاكی نوێنه‌ری شاری كه‌ركووك ئه‌گه‌رچی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی پله‌یه‌كی كوردستان به ئاستێكی به‌رز و به پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی تێپه‌ڕ كرد، به‌ڵام له چوارگۆشه‌ی زێرین له كۆی 2 یاری ته‌نیا یه‌ك خاڵی ده‌ستخستووه، بۆیه خاك له سلێمانی ده‌یه‌وێت به پشتبه‌ستن به عه‌لی حوسێنی گۆڵكاره خوله‌كه شه‌ڕی مان و نه‌مان به‌رامبه‌ر سیروانی نوێ بكات، به‌وپێیه‌ی له ئه‌گه‌ری دۆڕانی خاك له‌م یارییه تاڕاده‌یه‌كی زۆر هیوای گه‌یشتن به خولی نایاب له‌ده‌ست ده‌دات.
یانه‌ی سیروانی نوێیش كه 4 خاڵی هه‌یه و به جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی سۆران له پله‌ی دووه‌م دێت، جگه له بردنه‌وه هیچ شتێكی تر ناتوانێت هیوایان بۆ خولی نایاب زیاد بكات.
تیپه‌كه‌ی ڕزگار عه‌لی راهێنه‌ری یانه‌ی سیروانی نوێ ئه‌زموونی خولی نایابیان هه‌یه و سبه‌ی ده‌یانه‌وێت به پشت به‌ستن به یاریگه و هانده‌رانیان 3 خاڵی یارییه‌كه له خاك وه‌ربگرن و بلیتی گه‌یشتن به خولی نایاب مسۆگه‌ر بكه‌ن.
سۆران به دوو سوپرایزی نوێ گه‌شتی دهۆكی كردووه
یانه‌ی سۆران به ئومێدی ده‌ستخستنی 3 خاڵی یارییه‌كه و بڕینی بلیتی خولی نایاب گه‌شتی دهۆكی كردووه و له‌سه‌ر یاریگه‌ی سێیه‌می دهۆك رووبه‌ڕووی گاره ده‌بێته‌وه.
یانه‌ی سۆران 2 رۆژ پێش ئه‌م یارییه گواستنه‌وه‌ی دوو یاریزانی پیشه‌گه‌ری میسری راگه‌یاند كه له هێڵێ پێشه‌وه و ناوه‌ند یاری ده‌كه‌ن كه پێكهاتوون له (قاسم موحسین و حه‌ماده محه‌مه‌د) كه پێشتر یارییان بۆ یانه‌كانی زه‌مالیك و نه‌سڕی میسری كردووه.
یانه‌ی سۆران یه‌كه‌م جاره ده‌گاته ئه‌م قۆناخه و نایه‌وێت ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتن بۆ ڕیزی یانه نایابه‌كان له ده‌ست بدات و ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان بۆ یه‌كه‌مجاره نوێنه‌رێكی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی له خوله‌كه زیاد بكات.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی گاره كه له كۆی 2 یاری له چوارگۆشه‌ی زێرین ته‌نیا یه‌ك خاڵی به‌ده‌ستهێناوه و تاڕاده‌یه‌كی زۆر چاره‌نووسی به‌م یارییه به‌ستراوه، له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی له یارییه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو ململانێی گه‌یشتن به خولی نایاب، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر خاڵێك له‌ده‌ستبدات كارئاسانی سه‌رخستنی سۆران بۆ خولی نایاب ده‌كات.