به‌ فه‌رمی، كریستیانۆ یه‌كه‌مین خه‌ڵاتی له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس به‌ده‌ستهێنا

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ چامپیۆنزلیگ كارتی سووری وه‌رگرت، به‌ڵام خه‌ڵاته‌كه‌ی برده‌وه‌

لەراپرسییەكی تایبەتدا كە پێگەی فەرمی یانەی یوڤێنتۆس سەبارەت بە باشترین یاریزانی مانگی رابردوو یانەكە ئەنجامی دابوو رۆناڵدۆ وەك باشترین یاریزان دەستنیشانكرا.

لە راپرسییەكەدا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ كریستیانۆ رۆناڵدۆ وەك باشترین یاریزانی مانگی رابردووی یوڤی ده‌ستنیشان كرا.

لە مانگی رابردوو یوڤێنتۆس 5 یاری ئەنجامداوە، لەم یارییانەشدا كریستیانۆ 3 گۆڵی كردووەو دوو گۆڵیشی دروستكردووە.

ئەگەرچی رۆناڵدۆ لە چامپیۆنزلیگیش بەرامبەر ڤالێنسیا بەكارتی سور كرایە دەرەوە، بەڵام ئەمە رێگری لەھاندەرا نەكرد كە رۆناڵدۆ وەك باشترین یاریزان ھەڵبژێرن.

رۆناڵدۆ لەو كاتەوەی پەیوەندی بە یوڤێنتۆس كردووە 4 گۆڵی كردووە و پێنج گۆڵیشی دروسكردووە.