یارییه‌كانی ئه‌مرۆی خولی نایابی كوردستان كۆتایی هات
له گه‌ڕی 24ـه‌می خولی نایابی كوردستان، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر یاری لوتكه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی برده‌وه، یانه‌ی نه‌ورۆزیش به گۆڵێكی بێوه‌ڵام شكستی به زێره‌ڤانی هێنا، ئاراراتیش به یه‌كسانبوونی له‌گه‌ڵ شێروانه هیچ تروسكایه‌كی بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه نه‌ما، گازی باكووریش به بردنه‌وه‌ی له ده‌ربه‌ندیخان هیوای مانه‌وه‌ی له خوله‌كه بۆ گه‌ڕایه‌وه.
یانه‌ی هه‌ولێریش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی 3 خاڵی له ئاكرێ وه‌رگرت و هیوای مانه‌وه‌ی له خوله‌كه بۆ زیاتر بوو.
زاخۆ 1 ـ 0 برایه‌تی
یانه‌ی زاخۆ له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی برایه‌تی كرد، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی یه‌كه‌م زاخۆ ده‌ستپێشخه‌ری له گۆڵكردن كرد و به‌م تاكه گۆڵه شكشستی به یانه‌ی سه‌وزپۆشه‌كانی پایته‌ختی هه‌ولێر هێنا.
یانه‌ی زاخۆ به كۆكردنه‌وه‌ی 29 خاڵ بۆ پله‌ی نۆیه‌م سه‌ركه‌وت، له به‌رامبه‌ردا برایه‌تی به 27 خاڵ بۆ پله‌ی یازده‌یه‌م دابه‌زی.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 0 ـ 2 پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
له یاری لوتكه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌ردوو پێشمه‌رگه‌كه‌ی كوردستان له سلێمانی به‌یه‌ك گه‌یشتن، عه‌بدوڵڵا سه‌ربه‌ست كاپتنی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له رێگه‌ی لێدانی پێناڵتی گۆڵی یه‌كه‌می تیپه‌كه‌ی تۆمار كرد.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له رێگه‌ی عومه‌ر سه‌دام گۆڵی دووه‌میشی تۆمار كرد، یارییه‌كه‌ش به 2 گۆڵی خاوێن له به‌رژه‌وه‌ندی كوڕانی سه‌میر بابۆ كۆتایی هات، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه ته‌نیا یه‌ك خاڵی پێویسته، هه‌فته‌ی داهاتووش له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر هه‌ندرێن یاری ده‌كات.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به كۆكردنه‌وه‌ی 47 خاڵ له لوتكه‌ی خوله‌كه مایه‌وه و ته‌نیا پێویستی به كاته بۆ ئه‌وه‌ی بۆ دووه‌مجار له مێژووی خۆیدا ببێته پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیش به 36 خاڵ له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه جێگیر بوو.
هه‌ندرێن 1 ـ 0 دهۆك
له هه‌ولێری پایته‌خت، یانه‌ی هه‌ندرێن میوانداریی دهۆكی كرد و یارییه‌كه‌ی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام له نوێنه‌ره‌كه‌ی بادینان برده‌وه، تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ش به لێدانی پێناڵتی له رێگه‌ی هه‌نگاو محه‌مه‌د تۆمار كرا.
یانه‌ی هه‌ندرێن به كۆكردنه‌وه‌ی 29 خاڵ بۆ پله‌ی ده‌یه‌م سه‌ركه‌وت، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی دهۆك به 31 خاڵ له پله‌ی پێنجه‌م مایه‌وه.
ئاكرێ 1 ـ 2 هه‌ولێر
یانه‌ی ئاكرێ له‌م وه‌رزه تووشی چواره‌ده‌مین شكست هات، كاتێك به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌ی دۆڕاند.
گۆڵه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر له رێگه‌ی كۆسره‌ت بایز به لێدانی پێناڵتی و هیدایه‌ت له‌تیف تۆمار كران.
یانه‌ی هه‌ولێر به 27 خاڵ له پله‌ی دوازده‌یه‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا ئاكرێ به 14 خاڵ له دوایین خانه‌ی ریزبه‌ندی ماوه‌ته‌وه و ماڵئاوایی له خوله‌كه كردووه.
نه‌ورۆز 1 ـ 0 زێره‌ڤانی
یانه‌ی نه‌ورۆز له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی زێره‌ڤانی كرد، دیار عه‌لی ناسراو به حه‌مكه به لێدانی پێناڵتی گۆڵی یه‌كه‌م و سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌ی له دژی زێره‌ڤانی تۆمار كرد.
له‌و یارییه‌دا ئاراز كه‌لاری یاریزانی یانه‌ی نه‌ورۆز بۆ دووه‌مجار به‌رامبه‌ر زێره‌ڤانی له یاریی چوون و گه‌ڕانه‌وه كارتی سووری به‌ڕوویدا به‌رز كرایه‌وه.
یانه‌ی نه‌ورۆز به 41 خاڵ له پله‌ی دووه‌می خوله‌كه جێگیر بووه، یانه‌ی زێره‌ڤانیش له پله‌ی حه‌وته‌م مایه‌وه.
ئارارات 0 ـ 0 شێروانه
ئارارات له پیرمام میوانداریی شێروانه‌ی كرد، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، ئارارات به 38 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌م نه‌جووڵا و هیچ هیوایه‌كی بۆ ململانێكردنی خوله‌كه نه‌ماوه، له به‌رامبه‌ردا شێروانه به‌هه‌مان شێوه به 32 خاڵ له شوێنی خۆی له خانه‌ی شه‌شه‌م مایه‌وه.
گازی باكوور 1 ـ 0 ده‌ربه‌ندیخان
گازی باكوور به بردنه‌وه‌ی له ده‌ربه‌ندیخان هیوایه‌كانی بۆ مانه‌وه له خوله‌كه زیاتر بوو، له به‌رامبه‌ردا ده‌ربه‌ندیخان دوای 40 رۆژ نه‌یتوانیوه هیچ یارییه‌ك له خولی نایابی كوردستان بباته‌وه.
گازی باكوور به 26 خاڵ له شوێنی خۆی له خانه‌ی دوازده‌یه‌م مایه‌وه، بۆ مانه‌وه‌ی له خوله‌كه كێبڕكێی برایه‌تی و هه‌ولێر ده‌كات.
له به‌رامبه‌ردا ده‌ربه‌ندیخان به كۆكردنه‌وه‌ی 31 خاڵ له پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی دێت.