پێرێز هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه له سه‌رجه‌م خوله‌كانی ئیسپانیا ده‌كات
له ناوه‌راستی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌هۆی ره‌خنه‌گرتن له ناوبژیوان، ده‌نگۆی سزادانی زێدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید بڵاو بۆته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی یانه‌ی شایانه هه‌ڕه‌شه له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 18 ئابی 2017، رۆژنامه‌ی ماركا چه‌ندان لێدوانی ئاگرینی فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌دریدی له باره‌ی سزادانی زێدان بڵاو كردۆته‌وه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر زیزۆ ته‌نیا بۆ یه‌ك خوله‌ك سزا بدرێت، له سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی ئیسپانیا ده‌كشێینه‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، له نێو ئه‌ندامانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ده‌نگۆی سزادانی زینه‌دین زێدان گه‌رمه، به‌وپێیه‌ی زێدان له دوای كارته سووره‌كه‌ی كریستیانۆ له یاریی چوونی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا ره‌خنه‌ی له ناوبژیوانی یارییه‌كه گرت، ئه‌مه‌ش ده‌نگۆی سزادانی به‌دوای خۆیدا هێنا.