كریستیانۆ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مێسی كردووه و هه‌واڵێكی ناخۆشی پێ ڕاگه‌یاندووه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ په‌یوه‌ندی به لیۆنێل مێسی كردووه و ئاگاداری كردۆته‌وه له بردنه‌وه‌ی پێنجه‌مین خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری ئه‌م وه‌رزه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 15 نۆڤێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی DonBalonـی له راپۆرته هه‌واڵێكدا كه له پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیاش بڵاو بۆته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه كریستیانۆ به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ مێسی كردووه و پێی راگه‌یاندووه كه زانیاری ته‌واوی هه‌یه كه ده‌بێته خاوه‌نی پێنجه‌مین خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر.
ئه‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی كریستیانۆ له كاتێكدایه كه سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه وێنه‌یه‌كی به‌رگی گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ بڵاوبۆته‌وه كه تێدا ده‌ركه‌وتووه كه مێسی ده‌بێته براوه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری 2017.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه له 2017 بووه براوه‌ی خه‌ڵاتی زه بێست، له ئێستادا ركابه‌ری بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێرینیش ده‌كات و ده‌یه‌وێت بۆ دووه‌مساڵ له‌سه‌ریه‌ك خه‌ڵاته‌كه بباته‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له 13 یاری 8 گۆڵی كردووه، له لالیگای ئه‌م وه‌رزه‌ش به بارودۆخێكی خراپ تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام مێسی له كۆی 17 یاری 16 گۆڵی كردووه.