یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌می مۆندیال ئه‌م بڕه پاره‌یه وه‌رده‌گرن
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كانی فه‌ڕه‌نسا بۆ جاری دووه‌م جامی جیهانییان به‌رزكرده‌وه، به‌ڵام ته‌نها هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستنه‌هێناوه‌و جگه له یه‌كه‌م، دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌می مۆندیالیش خه‌ڵاته‌كه‌یان گه‌وره‌یه.
هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا به‌هۆی ئه‌وه‌ی بووه پاڵه‌وانی جامی جیهانی 2018، بڕی 38 ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرێ.
هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیاش توانیوویه‌تی به‌هۆی ئه‌وه‌ی پله‌ی دووه‌می هه‌یه، بڕی 28 ملیۆن دۆلار به‌ده‌ستبهینێت.
هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا به پله‌ی سییه‌م دێت و بڕی 24 ملیۆن دۆلاری ده‌ستكه‌وتووه‌و هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌راش چواره‌م بووه‌و توانیوویه‌تی بڕی 22 ملیۆن دۆلار بباته‌وه.
له فایناڵی مۆندیالی 2018ـی رووسیا، هه‌ڵبژارده‌ی فه‌رنسا به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ شكستی به كرواتیا هێنا و بۆ دووه‌مجار كه‌ڵه‌شێره‌كان له مێژوودا بوونه پاڵه‌وانی مۆندیال.