بەڤیدیۆ.. فڕانک لامپارد لە یەکەم یاریی وەکو راهێنەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا

لە دوایین خولەک یانەکەی لامپارد گۆڵی تۆمارکرد
kurdistan24.net

فڕانک لامپارد لە یەکەم یاریی خۆی وەکو راهێنەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
شەوی رابردوو خولی یانە پلە یەکەکانی ئینگڵاند بە یاریی نێوان ریدینگ و دێربی کاونتی دەستیپێکرد، کە فڕانک لامپارد راهێنەرایەتی دێربی کاونتی دەکرد و یەکەم یاریی خۆی دوای دەتسکردنی بە کاری راهێنەرایەتی ئەنجام دا.
دوای ئەوەی هەردوو یانە تاکو دوایین خولەکەکان بە گۆڵێک یەکسان بوون، تۆم لاورێنسی یاریزانی یانەکەی لامپارد لە کاتی زیادکراو گۆڵی بردنەوەی تۆمارکرد و لامپارد لە یەکەم یاریی وەکو راهێنەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا.