خانمە یاریزانێکی ئینگلتەرا گۆڵێکی سەیر و دەگمەن تۆماردەکات

لە یەک رۆژدا دوو ملیۆن بینەری هەبووە

K24 – هه‌ولێر:

لاورێن هێمپ، خانمە یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، توانی گۆڵێکی سەیر و دەگمەن تۆماربکات و هەڵبژاردەکەشی سەربخات.

لەو یارییەدا، ژنانی ئینگلیزی خوار تەمەن 20 ساڵ، توانیان بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە یەک گۆڵ، هەڵبژاردەی لاوانی مەکسیک دووچاری شکستبکەن و خۆیان بگەیەنە چارەگی کۆتایی جامی جیهانی لاوان لە فرەنسا.

هایس کریچ، رۆژنامەنووسی ماڵپەڕی فەرمی فیفا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ڤیدیۆی ساتی گۆڵەکەی لاورێنی بڵاوکردۆتەوە و لە ماوەی یەک رۆژدا، دوو ملیۆن بینەری هەبووە.

لاورێن لەو یارییەدا هاتریکی تۆمارکرد و رۆڵی گەورەی هەبوو لەسەرخستنی هەڵبژاردەکەی.

‌H.J