مێسی له یارییه‌كه‌ی ریال بێتیس ریكۆردێكی گه‌وره‌ی تۆمار كرد
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئارجێنتینای یانه‌ی بارسێلۆنا له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ریال بێتیس ئه‌گه‌رچی هیچ گۆڵێكی نه‌كرد، به‌ڵام ریكۆردێكی تۆمار كرد.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 21 ئابی 2017، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مێسی دوای ئه‌وه‌ی 3 لێدانی له ستوونی بێتیس دا، ریكۆرده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبه‌ری بایرن میونشن و فلیپۆ ئینزاگی هێرشبه‌ری پێشووی میلان یه‌كسان كرده‌وه و بووه شه‌شه‌مین یاریزان كه له مێژوودا له یارییه‌ك 3 تۆپ له ستوونی به‌رامبه‌ر ده‌دات.
مێسی له یاری رابردووی له خوله‌كی 35 له كاتی جێبه‌جێكردنی لێدانی راسته‌وخۆ ستوونی بێتیسی هه‌ژاند، دواتر له خوله‌كی 61 و 81 دیسان ستوون له‌به‌رده‌م مێسی بووه به‌ربه‌ست.