نامه‌ی (29) په‌رله‌مانتاره‌كه له نێوان موزایه‌ده‌ى سیاسى و یاساشكێنى و چاوپۆشى له پێشێلكارى و مه‌رامى حزبیدا
پره‌نسیپى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى ده‌وڵه‌ت، پره‌نسیپێكى یاساییه له هه‌ردوو ره‌هه‌ندى ده‌ولى و ده‌ستورییه‌وه، مه‌به‌ست و ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌م پره‌نسیپه، پاراستنى سه‌ربه‌خۆیى سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانه به تاییبه‌تى له‌وانه‌ش ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له ده‌ستێوه‌ردانى هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاته‌كانى یاسادانان و جێبه‌جێكردن، به پێچه‌وانه‌كه‌ش ئه‌سته‌مه باس له شه‌رعیه‌تى ده‌ستورى، ده‌وڵه‌تى موئه‌سه‌ساتى، ده‌وڵه‌تى یاسا، سه‌روه‌رى یاسا، بكه‌ین.
پێویستیشه بزانین ئه‌و كات كوتایى به‌م پره‌نسیپه دێت، ئه‌گه‌ر نامه به دواى نامه ئاراسته‌ى دادگاكان بكرێت به مه‌به‌ستى گۆڕینى بریاره‌كانى، بۆ گه‌یشتن به هه‌ندێك ئامانجى سیاسى و حیزبى، ناردنى نامه له لایه‌ن (29) په‌رله‌مانتار بۆ ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و دادگاى پێداچوونه‌وه بۆ گۆڕینى بریارێكى دادوه‌رى و به‌كارهێنانی پێگه‌ی په‌رله‌مانى، پێشینه‌یه‌كى مه‌ترسیدار و ده‌ستێوه‌ردانێكى زه‌قه بۆ سه‌ر بێلایه‌نى و سه‌ربه‌خۆیى دادگاكان كه‌چى هه‌ر ئه‌و فراكسیۆن و په‌رله‌مانتارانه خۆیان كردووه خاوه‌ن دروشمى (سه‌روه‌رى یاسا و بێلایه‌نى و سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان).
بۆیه ناردنى هه‌ر نامه و لێدوان به مه‌به‌ستى دروستكردنى فشار له سه‌ر دادگاكان بۆ له رێدابردنى بریاره‌كانى، كارێكى ناده‌ستورى و نایاساییه، دژى ده‌ستوور و یاسا به‌ركاره‌كان و په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانه، ئه‌م بابه‌ته‌م نووسى پشتبه‌ستن به‌م ژێده‌رانه‌ى خواره‌وه:
یه‌كه‌م/ ده‌ستوورى عێراق: مادده‌كانى (19/ برگه‌ى یه‌كه‌م) (47)(87)(88).
دووه‌م/ یاساى تاییبه‌ت به ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى: مادده‌ى (2) له یاساى ژماره (23) ى ساڵى 2007 یاساى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى هه‌رێمى كوردستان – عێراق.
سیێه‌م/ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان: مادده‌ى (2/ برگه‌ى یه‌كه‌م) و (43/ برگه‌ى سێیه‌م).
لێره مه‌به‌ستمه بزانم كام ده‌قى یاسایى رێگا ده‌دات به ده‌ستێوه‌ردان بۆ ناو كاروبارى دادگاكان؟ به دڵنیاییه‌وه هیچ سه‌نه‌د و ده‌قێك نییه و جگه له‌وه‌ى كه دادگاكان خۆیان چاودێرى له سه‌ر یه‌كتر ده‌كه‌ن.
كه‌واته ئه‌وه‌ى ئه‌م دوو رۆژه ده‌بینین و گوێ لێده‌گرین له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مان له رووى واقعى و سیاسى و جوگرافى، جگه له ده‌ستێوه‌ردان له كاروبارى دادگاكان، نمایشكردنى شانۆگه‌رى و موزایه‌ده‌یه‌كى سیاسییه له‌سه‌ر حیسابى بێلایه‌نى، سه‌ربه‌خۆیى دادگاكان، هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى خه‌ڵك، هیچ شتى دیكه نییه ئه‌رێ جارێك ئه‌م شانۆگه‌ریه یان ئه‌م موزایه‌ده‌یانه له سنوورى سلێمانى نمایشكراوه سه‌ره‌ڕاى بوونى ده‌یان حاڵه‌تى گوماناوى و كوشتن و دیارنه‌مانى روژنامه‌نوسان و راده‌ستكردنى تێكوشه‌رانى روژهه‌ڵات، كه‌چى تا ئێستاش بكوژه‌كان و ئه‌نجامده‌رانى دیار نین و خاوه‌نى نامه‌كان بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه.
* سه‌رۆكى لیژنه‌ی یاسایى په‌رله‌مان