خوێندنه‌وه‌یه‌كى ده‌ستورى بۆ بڕیارى دادگه‌ى فیدراڵى عێراق
بڕیارى دادگه‌ى فیدراڵى ژماره (59/ئیتیحادیه/2012) و موحدتها (110/ ئیتحادیه/ 2019) له 15/2/2022، كه به پێى ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى یاساى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان ره‌تكرایه‌وه،ئه‌ویش به پشت به‌ستن به چه‌ند ماده یه‌كى ده‌ستورى عیڕاقى به‌ركار كه بریتى بوون له مادده‌كانى (110، 111، 112، 115، 121، 130).
به پێى بنه‌ماكانى یاسای گشتى و ده‌ستوورییه‌كان، ئه‌مه بڕیارێكى دادوه‌رى هه‌ڵه‌یه، چونكه ئه‌وه‌نده‌ى پشتى به بنه‌ما ده‌ستوورییه گشتییه‌كان به‌ستووه، ئه‌وه‌نده ناوه‌ڕۆك و ناواخنى ده‌قى مادده ده‌ستوورییه‌كانى نه‌كردۆته پێوه‌رى ده‌رچوونى بڕیاره‌كه، بۆیه‌ش بڕیاره‌كه‌ى دادگه‌ى فیدراڵى له سه‌ر بنه‌مایه‌كى پووچه‌ڵ داڕێژراوه، به پێى پڕه‌نسیپه باوه یاساییه‌كانیش (پووچه‌ڵه، ئه‌وه‌ى له سه‌ر پووچه‌ڵ داڕێژرابێت).
سه‌لماندن:
به‌ر له‌وه‌ى باس له ناواخن و سه‌لماندنى پوچه‌ڵى بڕیاره‌كه بكه‌ین، سه‌ره‌تا ئاماژه به سروشتى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان ده‌سه‌ڵاتى فیدرالى عیڕاقى و ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین به پێى ده‌ستورى به‌ركارى عیراق، كه بریتیه له په‌یوه‌ندیه‌كى لا مه‌ركه‌زى سیاسى (فیدرالى) كه به ماناى دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵاته‌كان دێت له نێوان ده‌سه‌ڵاتى فیدرالى و هه‌رێمى كوردستان، كه تا ئێستا هه‌رێمێكى تاقانه‌یه له چوارچێوه‌ى عیڕاقى فیدراڵ‌دا، به مانایه‌كى تر، به پێى پێناسه‌و چه‌مكه ده‌ستوریه‌كان ده‌سه‌ڵاته‌كان به شێوه‌ى دیاریكراوى حه‌سرى له نێوان حكومه‌تى ناوه‌ندى و هه‌رێمى كوردستان دابه‌شكراون.
جۆره‌كانى لا مه‌ركه‌زیه‌تیش به شێوازى سروشتى و یاسایی دوو جۆرن، كه بریتین له: (لا مه‌ركه‌زیه‌تى سیاسى و جوگرافی وه لا مه‌ركه‌زیتى ئیدارى) كه پێوه‌رى به‌راوردكارى نێوانیان له سه‌ر بنه‌ماى ئه‌وه‌یه كه جۆرى یه‌كه‌میان دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵات له سه‌ر بنه‌ماى سیاسى و جوگرافیایی و جیۆلۆجیه، له كاتێكدا ئه‌وه‌ى دووه‌میان گوزارشته له دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵات له سه‌ر بنه‌ماى ئیداریه له چوارچێوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى راپه‌ڕاندندا، ئه‌مه‌ش به ماناى ئه‌وه دێت كه ئه‌و پارێزگا عیڕاقیانه‌ى سنورى كارگێڕیان له چوارچێوه‌ى ئیداره‌ى مه‌ركه‌زدایه له لایه‌ن حوكومه‌تى فیدراڵیه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێن و ئه‌وانه‌یشى له چوارچێوه‌ى سنورى جوگرافی هه‌رێمدان له لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێم سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێن، و ته‌نانه‌ت به پێى ماده‌ى 140 ده‌ستورى به‌ركارى عیڕاق دۆخێكى تایبه‌ت هه‌یه كه ئه‌ویش سنورى كارگێڕى ئه‌و یه‌كه كارگێڕیانه كه به ناوچه‌ى كێشه له‌سه‌ر ململانێ ناسروان، ئه‌مانیش پێویسته تا كاتى جێبه‌جێكردنى ناوه‌ڕۆكى ماده‌كه و یه‌كلاكردنه‌وه‌ى چاره‌نوسیان به شێوه‌ى هاوبه‌ش له نێوان حوكومه‌تى ناوه‌ندى و هه‌رێم سه‌رپه‌رشتى كارگێریان بكرێت.
لێره‌دا پێویسته ئاماژه بۆ ماده‌یه‌كى ناوازه وگرنگى ده‌ستورى عیراق بكه‌ین كه له هیچ ده‌ستورێكى وڵاته فیدرالیه‌كاندا نیه ئه‌ویش ماده‌ى 121 كه ماف به ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان له هه‌رێمه‌كان ده‌دات به هه‌مواركردنى یاسا فیدرالیه‌كان ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت كه له 110دا هاتوون و تایبه‌تن به ده‌سه‌ڵاته حه‌سریه‌كانى حوكومه‌تى فیدرال.
له چوارچێوه‌ى به‌دواداچون و شڕۆڤه یاساییه‌كه‌ماندا، تێبینى ئه‌وه‌مانكرد كه ماده‌ى 110 ى ده‌ستورى به‌ركار جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌سه‌ڵاته تایبه‌ته‌كانى حكومه‌تى فیدرال سێكته‌رى نه‌وت و گاز له خۆ ناگرێت، وه ماده‌ى 115 ى ده‌ستوریش دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌ر بابه‌تێك له چوارچێوه‌ى ده‌سه‌ڵات و پسپۆڕیه‌كانى حكومه‌تى فیدرال ئاماژه‌ى بۆ نه‌كرابێت ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمه‌كان وه ئه‌گه‌ر ناكۆكى دروست بوو له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته هاوبه‌شه‌كانى نێوان حوكومه‌تى فیدرالى و هه‌رێمه‌كان ئه‌وا پێشینه بۆ یاساى هه‌رێمه‌كه‌یه.
به پێویستى ده‌زانین له خواره‌وه ئیشاره‌ت به چه‌ند ده‌قێكى ده‌ستورى ساڵى 2005 ى به‌ركارى عیڕاق بكه‌ین، كه پاڵپشتن بۆ سه‌لماندنى نایاسایی بوونى بڕیاره‌كه‌ى دادگه‌ى فیدراڵى:
- ماده‌ى 112 جه‌خت له به‌ڕێوه‌بردنى هاوبه‌ش ده‌كاته‌وه له نێوان حكومه‌تى فیدرالى و حكومه‌تى هه‌رێمه‌كان، به مه‌رجێك دابه‌شكردنى داهاته‌كان دادپه‌روه‌رانه و له سه‌ر بنه‌ماى ژماره‌ى دانیشتوان و له‌گه‌ڵ دیاریكردنى پشكى تایبه‌ت به هه‌رێمه زیانلێكه‌وتوه‌كانى سه‌رده‌مى رژێمى به‌عسى له ناوچوو.
- له ماده‌ى 115دا هاتوه كه هه‌ر شتێك له سنورى ده‌سه‌ڵاته تایبه‌ته‌كانى حكومه‌تى فیدراڵ‌دا ئاماژه‌ى بۆ نه‌كرابێت، ئه‌وا ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمه‌كان، له دۆخێكیش ئه‌گه‌ر ناكۆكى دروست بوو له سه‌ر ده‌سه‌ڵاته هاوبه‌شه‌كانى نێوان حكومه‌تى فیدرالى و هه‌رێمه‌كان، ئه‌وا پێشینه بۆ یاساى هه‌رێمه‌كه‌یه.
- له ماده‌ى (121 /یه‌كه‌م) هاتوه كه "ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمه‌كان مافی پیاده‌كردنى ده‌سه‌ڵاته‌كانى یاسادانان و راپه‌ڕاندن و دادوه‌ریان هه‌یه به گوێره‌ى ئه‌م ده‌ستوره جگه له‌و جگه له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ى تایبه‌تن به حكومه‌تى فیدرالیه‌وه.
له هه‌مان ماده برگه‌ى دووه‌م دا هاتوه حكومه‌تى هه‌رێم مافی هه‌مواركردنى جێبه‌جێكردنى یاساى فیدرالى له هه‌رێمه‌كه‌دا هه‌یه‌ئه‌گه‌ر ناكۆكى یان دژ یه‌ك له نێوان یاساى فیدرالى و یاساى هه‌رێمدا هه‌بوو له سه‌ر بابه‌تێك كه له سنورى ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه نه‌بن كه تایبه‌تن به حكومه‌تى فیدرالیه‌وه.
به پشت به‌ستن به‌م ماده ده‌ستوریانه‌ى له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان بۆ كردن ئه‌م شڕۆڤه یاساییانه‌ى لاى خواره‌وه گه‌ڵاڵه ده‌بن:
1. ماده‌ى 111 ى ده‌ستور دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه (نه‌وت و گاز موڵكى سه‌رجه‌م خه‌ڵكى عیڕاقن له هه‌موو هه‌رێم پارێزگاكاندا.
2. له ماده‌ى 112 دا جه‌خت له دابه‌شكردنى داهاتى نه‌وت و گاز به سه‌ر ته‌واوى ناوچه‌كانى عیراقدا ده‌كاته‌وه، له هه‌مان ماده‌شدا باس له به‌ڕێوه‌بردنى هاوبه‌ش ده‌كات له نێوان حكومه‌تى فیدرالى و حكومه‌تى هه‌رێمه‌كان، لێره‌شدا ئه‌وه ڕوون ده‌بێته‌وه كه پسپۆڕى كاره‌كه له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى راپه‌ڕاندن دایه له سه‌ر ئاستى حكومه‌تى فیدراڵى و حكومه‌تى هه‌رێمه‌كان، به هیچ شێوه‌یه‌ك له ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان نه‌كراوه.
3. هه‌روه‌ها یاساى نه‌وت و گازى هه‌رێم ژماره 22 له ساڵى 2007 له ڕووى داڕشتنى یاساییه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كى نیه‌و دژ به‌ر نیه له گه‌ڵ ده‌قه ده‌ستورى و یاساییه‌كانى حكومه‌تى فیدرالیه‌وه، ئه‌ویش به به‌ڵ"ه‌ى ماده‌ى 110 ى ده‌ستورى عیڕاق، كه تیایدا ده‌سه‌ڵاته تایبه‌ته‌كانى حكومه‌تى فیدرالى ده‌ستنیشانكردوون. هه‌روه‌ها له ماده‌ى 115 ى ده‌ستور كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه" هه‌رشتێك له سنورى ده‌سه‌ڵاته تایبه‌ته‌كانى حكومه‌تى فیدرالیدا ئاماژه‌ى پێنه‌كرابێت، ئه‌وه ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمه‌كان و ئه‌و پارێزگایانه‌ىناكه‌ونه سنورى هیچ هه‌رێمێكه‌وه، له حاله‌تى دروستبونى ناكۆكیش پێشینه بۆ یاساى هه‌رێمه‌كانه.
4. یاساى نه‌وت گاز به مافێكى وه‌رگیراو(حق مكتسب) داده‌ندرێت، ماوه‌ى 15 ساڵه كارى پێ ده‌كرێت و پابه‌ند بوونى زۆرى بۆ خه‌ڵكى كوردستان و حكومه‌تى هه‌رێم و ته‌نانه‌ت ئه‌و كۆمپانیانه‌ش دروستكردووه كه وه‌به‌رهێنانیان تێدا كردووه.
له روانگه‌ى ئه‌م به دوا داچونه‌ى ئه‌نجاممان داوه‌و به پشت به‌ستن به ده‌قه ده‌ستورى وبنه‌ما یاساییه به‌ركاره‌كانى عیڕاق گه‌یشتینه ئه‌م ده‌رئه‌نجامه‌ى خواره‌وه:
1. ناكۆكى پسپۆڕى یاسایی (الاختصاصات القانونیه) له بابه‌تى یاساى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان، ناكۆكیه‌كى كارگێڕیه له چوارچێوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ڕاپه‌ڕاندن (السلگه التنفیژیه) له نێ,ان هه‌ردوو حكومه‌تى فیدرالى و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا، به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكۆكى ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان نیه، بۆیه نابێت به سه‌رپێچیه‌كى ده‌ستورى ئه‌ژمار بكرێت و دادگه‌ى فیدرالى بڕیارى له‌م شێوه‌ى لێ بدات.
2. بڕیارى دادگه‌ى فیدراڵى ژماره (59/ئیتیحادیه/2012) و موحدتها (110/ئیتحادیه/2019)له 15/2/2022، كه یاساى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان ژماره(22) ى ساڵى 2007 ى ره‌تكرده‌وه، بڕیارێكى هه‌ڵه‌یه‌و ئه‌وه‌نده‌ى خه‌سڵه‌تى سیاسى هه‌یه، ئه‌وه‌نده خه‌سڵه‌تى ده‌ستورى و یاسایی نیه.
3. به‌و پێ یه‌ى بڕیاره‌كانى دادگه‌ى فیدرالى عیڕاقی بڕیارى كۆتایین و ناكرێت تانه‌یان ئاراسته بكرێت، بۆیه پێویسته له داهاتوودا جارێكى تر له دانیشتنێكى تردا گفتوگۆ له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكاته‌وه‌و به بڕیارێكى تر ناوه‌ڕۆكى ئه‌م بڕیاره هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، وه‌ك ئه‌و ئه‌وه‌ى له ساڵى 2010 به ژماره 80 ئیتیحادیه له هه‌مان دادگه‌و سه‌باره‌ت به هه‌مان بابه‌ت ده‌رچوو.
4. له ئه‌نجامى چاره‌سه‌رنه‌كردنى ئه‌م پرسه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌كانى نه‌وت له هه‌رێمى كوردستان ده‌توانن له دادگه‌یه‌كى نێو ده‌وڵه‌تى سكاڵا تۆمار بكه‌ن، و داواى رێگه پێدان به ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كردن و به بازاڕكردن و فرۆشتنى بكه‌ن، دڵنیاشم ئه‌گه‌ر به باشى ئاماده‌كارى بۆ ئه‌م باباه‌ته بكرێت، هه‌رێمى كوردستان له‌م كه‌یسه سه‌رده‌كه‌ویت.
*مامۆستا زانكۆ