یەکەم هەنگاوی راستەقینەی یەکێتی بۆ هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان

Kurd24

یەکێتی مێژوو دووبارە و سێبارە دەكاتەوە و جارێکی تر لەگەڵ دوژمنان هاوتەر دەبێت بۆ لێدانی دەستکەوتەکانی گەلی کورد و کوردستان، کە بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهیدە، کە ژیانی خۆیان كرديە قوربان بۆ  گەيشتن بەو دەستکەوتانە، یەکێتی ئەمڕۆ بە خوێنی ساردەوە دێت ئەم دەستکەوتانە قوربانی هەندێک لە ئامانجە تەسکەکانی حزبی بكات، وە چاوی لە هەموو ئەم کاریگەرییە نەرێنییانەی بپۆشێت کە بەسەر هەرێمی کوردستان دێت لە ئەنجامی ئەم هەنگاوەی.

یەکێتی ماوەیەکی زۆرە کار بۆ تێکدانی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکات، بەڵام هێزە شیعەکان وەڵامیان نەدایەوە، چونکە زۆر باش دەیانزانی هەرێمی کوردستان هەرێمێکی دەستوورییە، و هەروەها بەپێی مادەی 117 دەستووری عێراقی ساڵی 2005، دەسەڵاتەکان وشەرعييەتي خۆی وەگرتووە. و هەر هەنگاوێک لە دەرەوەی ئەم چوارچێوەیە پێچەوانەی دەستوور دەبێت، بەڵام بەشێک لە پەرلەمانتارە شیعەکان سوودیان لە نەبوونی یەکگرتوویی لە ماڵە کوردییەکان وەرگرت بۆ ئەوەی لە ئاوى قوڕاویدا ماسی بگرن و هاوکاری یەکێتی بکەن بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەکەیان لە پەرلەمانى عێراق.

بەراستى ئەمەش زيرەكی و لێهاتوویى پەرلەمانتارانی یەکێتی ناسەلمێنێت کە هەڵسوڕاون و شارەزان لە هونەری دانوستان و رازیکردن، بەهیچ شێوەیەک ئەوە ناسەلمێنێت، بەڵکو راستيەكە ئەو كە ژمارەيەكى زۆرە لە پەرلەمانتارانى شيعە و سوننە تەنانەت كورديش هەن کە رق و کینەیان لە هەرێمی کوردستان هەڵگرتووە و پێیان خۆش نییە ئەوەی کوردستان لە رووی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانییەوە بەدەستی هێناوە، بۆیە ئەوان بەرەوام بەدوای ساتێکی گونجاودا دەگەڕان بۆ لێدانی لە قەوارەى کوردستان وە باشترین یارمەتیدەر بۆيان بۆ جێبەجێکردنی ئەجێنداکانیان دژی هەرێم بێگومان یەکێتی بوو، ئەمەش بە دەرکردنی ماددەی 14ـی هەشتەمی یاسای بودجەی فیدراڵی دەرکەوت.

ئەوەی لە پەرلەمان ڕوویدا بۆ من شتێکی سەیر و سەرسوڕهێنەر نەبوو، چونکە هەرکەسێک زیاتر لە 50% خاكى کوردستان بکاتە قوربانی و رادەستی دوژمن بکات، چاوەڕێی هەموو شتێکی لێ دەکەیت، بۆیە ئەوەی لە پەرلەمان روویدا لە بەیانی رۆژی یەکشەممەدا هاوتای من 11-6-2023 هیچی لە خیانەتی 16 تشرینی یەکەم گەورەتر نەبوو و هەرگیز دواجار نابێت.

هۆکاری سەرەکی سیاسەتە دوژمنکارانەی یەکێتی ئەوەیە کە یەکێتی هەموو شتێکی لەدەستداوە و بە دڵنیاییەوە دەزانێت لەم هەڵبژاردنەدا زیاتر لەدەست دەدات و ناتوانێت بگاتە نیوەی کورسییەکانی بەهۆی ئەو بارودۆخە ناوخۆییەی کە لە 8ى تەمموزەوە تووشی بووە. بۆیە زۆر کاردەکات بۆ دروستکردنی ئاستەنگ لەبەردەم هەڵبژاردنەکاندا، بەتایبەتی دوای ئەوەی دڵنیابوو کە پارتی سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بۆیە بە هەموو توانای خۆیەوە کاردەکات بۆ ئەوەی ئاستەنگ لە بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردن دروستبکات، بەتایبەتی دوای ئەوەى پەرلەمانى كوردستان لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە هەڵوەشایەوە.

بۆیە پێویستە پارتی دۆخەکە بەواقعيانە بخوێنێتەوە و ئەنجامدانی هەڵبژاردن  بیکاتە یەکێک لە ئەولەویەتەکانی خوى و کار بۆ تێپەڕاندنی هەموو ئاستەنگەکانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردن بکات لەپێناو گەڕاندنەوەی شەرعیەت بۆ دامودەزگاکانی هەرێم، بە بۆچوونم ئەگەر پارتی بیەوێت یەکێتی بوەستێت لە سنووری خۆیەوە، ئەو تەنها ئەم هەنگاوەی هەیە، کە ئەويش ئەنجامدانی هەڵبژاردنە. پارتی پێویستە لە هەر هەنگاوێک کە لە داهاتوودا بینێت، ئەمە لەبەرچاو بگرێت.