کورد لە کەرکووک چی دەوێت؟

Kurd24

لە راستیدا  کورد دان بەوە ناوە لە کەرکووک و ناوچەکانی تری ماددەی 140 برایانی عەرەب و توركمان و كلدوئاشووری لە دێر زەمانەوە لە گەڵیدا دەژین، رێز لە ماف و داخوازی و بیرو بۆچوون پیرۆزیی و سیمبوڵەکانیان دەگرن، کورد ئارەزوومەندی پێکەوە ژیانی ئاشتیانەیە لەو ناوچانە، ژیانێک بە راستی پڕبێت لە رێز و برایەتی و سنگ فراوانی و لێبوردنی ئایینی و نەتەوەیی، داواش دەکات ئەوانیش هەمان هەست و هەڵوێست و رێزیان بەرامبەر کورد هەبێت، گوێ نەدەنە دەستوەردانی  دەرەکی کە لە بەرژەوندی کەسدا نییە چونکە ئەو دەستوەردانە نایاسایی و نادەستوورییە لە پێناو دووبەرەکی و ئاژاوەگێڕییە. 
 
کورد لە کەرکووک و ناوچەکانی ماددەی 140 دەیەوێ ئاشتیانە بژی بە ئاسودەیی بژی، مافەکانی بە گوێرەی یاسا و دەستوور  مسۆگەر بکات، کورد دەیەوێت لەو ناوچانە یاسا سەروەر بێت، عەسکەرتاریەت نەمێنێت، هێزى بيانى و ميلیشیات لەو شارانە وەدەربنرێن، یاسا بە دادپەروەری جێبەجی بکرێت. دەسەڵات لەو ناوچەنانە دادپەروەر بێ، رێگری لە ئازادی دانیشتوانی کورد نەکری، ریگری بگری لە میلشا و گیرەشیوەنەکان ، کاری ریگری و چەتی نەکەن وەکو ئەو رۆژە لە کەرکوک کرا پیشتریش لە شارەکانی مادەی 140 کرا و تا ئێستا لە شنگال بەردەوامە .

کورد دەیەوی مادەی 140 جێبەجی بکری ، ماف بۆ خاوەن خاک و حەق بگەریتەوە ،باشتیریش وایە تا مادەی 140. جیبەجی دەبی ئیدارە هاوبەش لە کەرکوک و ئەو ناوچەنا بکری لە نێوان کوردستان و عيراق لە ئیدارات و دەزگای سەربازی و ئەمنی دادوەری  ، ئێدارەی  کەرکوک و ئەو ناوچانە بگۆردرین بە خەلکانی شارەزاو پاک و جی ی متمانە ،کورد داوای خزمەتگوزاری گشتی دەکات داوای دەرفەتی کار دەکات بۆ گەنجان ، داوادەکات رێژەی فەرمانبەر لە کەرکوک و ئەو ناوچەنا بە گویری دانیشتوان بێت بە هەمان شێوە بەریوبەری فەرمانگەکان  چ مەدەنی و ئەمنی  و سەربازی ، چونکەلەو  بوارنەدا ناحەقی زۆر بەرامبەر کورد کراوە و مافی پیشلکراوە ، کورد دەستی یارمەتی و برایەتی و پیکەوە ژیان درێژ دەکات بۆ هەموو پیکهاتەکان.

شەر و ئاژاوە نانەوە یان دواخستنی چارەسەری کێشەی کەرکوک و ناوچە کانی تری مادەی 140 لە بەرژەوندی پیکهاتەکان نیە ،لە بەرژوەندی کوردستان نیە لە بەرژوەندی عيراق و ناو چەكەش نيه .بۆیە پیویستە حکومەتی کوردستان و حکومەتی عيراق بە پەلە گفتۆکۆ بکەن ئەو کێشانە هەموو چارەسەربکەن بە گوێرەی یاسا و دەستور سنوریکیش بۆ خەلکی ئاژاوەگیر دابنین تا فیتنەکە گەورەتر نەبووە  چونکە فیتنەکە گەورەتر بی چارەسەری قورستر دەبی ، باشتریش وایە داوای  یارمەتی لە نەتەوەیەکگرتوەکان و دۆست و هاو پەیمانان بکری بۆ هاوکاری و ناوبژیەوانی کە لەمادەی 140ی دەستوری عيراقى هاتووە.

*دژوار فایق

راویژکاری باڵا لە حکومەتی کوردستان و نوێنەری حکومەتی کوردستان لە لیژنەی باڵای ماددەى 140 له بەغدا