هه‌تا ساحێب ماڵ دزى گرت.. دز ساحێب ماڵى گرت!
دواى ئەوەى مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەیاننامەیەکی لەبارەی دۆخی ئێستای عێراق، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و چەند پرسێکی دیکە بڵاو کردەوە، دۆخه‌كه به ته‌واوى شڵه‌ژا چونكه بۆ هه‌مووان ڕوون بوویه‌وه پارتى هەرگیز سیستەم و بڕیاری سەپێندراو و تێكدانى پێکه‌وه‌ژیانى له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان قبوڵ نییه.
چه‌ند پرسێك هه‌یه پێش ڕوونكردنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ى سه‌ره‌وه كه پێویسته ئه‌و جاش سیغه و به‌كرێگیراوانه‌ى دژ به كوردن ئه‌وه بزانن كه په‌یامه‌كه‌ى پارتى ڕوونه و پێچ و په‌ناى تێدا نییه، (بایكۆتى نه‌كردووه، ده‌ڵێت به‌شدارى هه‌ڵبژاردنێك ناكه‌م كه دووگمه‌ى ئه‌نجامه‌كانى له وڵاتێكى تره‌وه بۆ به‌غدا بنێردرێت ئه‌وانیش به‌ناوى یاسا و دادگاوه پێمانى بفرۆشنه‌وه)، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بیرتان بێت خواستى هه‌ڵبژاردن هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بیرۆكه و حه‌زى پارتى بووه نه‌ك هیچ لایه‌نێكى تر، مێژووش شایه‌تى ئه‌و ڕۆژانه‌یه كه كێ له په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه یارى به‌كات كرد و پلانى ئه‌وه‌ی دانا كه ئه‌و پرسه و بابه‌ته ببنه دادگاى فیدراڵى!
جاشه‌كان قه‌د ئه‌وه باس ناكه‌ن كه پارتى ده‌یه‌وێت ئه‌و پێكه‌وه ژیانه جوانه‌ى كه له هه‌رێمه‌كه‌مان دروست بووه، تێك نه‌چێت، نایانه‌وێت ئه‌وه ببینن كه هه‌ركاتێك ئاڵۆزى له به‌غدا دروست بێت نه‌ته‌وه‌كان و پێكهاته‌كان په‌ناى بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌به‌ن، ئاخر داواكردنى مافى ئه‌وان دۆڕاندنه؟
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان خه‌مى كه‌مى كورسییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌یه‌تى ئه‌مه خیانه‌ته یان ئازادكردنى ئه‌و فڕۆكه‌وانه‌ى كه شاره‌كه‌ى كیمیاباران كرد!
پارتى ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ى حكومه‌ته‌وه سیسته‌مێكى بانكى نیشتمانى بۆ ئێمه و نه‌وه‌كانمان دابین بكات، ئه‌وانیش به‌ناوى مافى چاره‌نووسییه‌وه 58 ساڵه ده‌ركه‌وت به‌رنامه‌یان ئه‌وه بووه بمانگه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌رده‌مى به‌عس و خراپتریش له‌و سه‌رده‌مه كه هه‌نگاونانه بۆ سه‌رده‌مى فقهى و وه‌رگرتنى فه‌رمان له ئاغایه‌كه‌وه.
بیرتان چوو! كێ دوو ساڵ وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى نارده ماڵه‌وه؟ یان بیرتان بهێنینه‌وه كه دوو ساڵ كۆمه‌ڵێك وه‌زیر به هه‌وه‌س له‌گه‌ڵ تیمێكى كه‌ڵه‌گه‌ت نه‌چوونه‌وه كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران.. بۆچى بوو؟ شه‌ڕكردن بوو بۆ قووتى خه‌ڵك و باشتركردنى ژیانى هاوڵاتیان یان گیرفانى خۆیان!
به‌ڵێ پارتیمان نایه‌وێت هه‌موو ڕۆژێك كوردستان ببێت به تڕانزێتى هێزه‌كانى دژ به‌هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانى وڵات، ئه‌و ده‌یه‌وێت هه‌یبه‌ت و شكۆ بۆ تاكى كورد و سه‌روه‌رى بۆ ده‌زگا فه‌رمییه‌كانى بهێڵێته‌وه.
دژایه‌تیكردنى كابینه‌ى نۆى حكومه‌تى هه‌رێم ته‌نیا دژایه‌تیكردنى كاك مه‌سرور بارزانى نییه، چونكه ئه‌گه‌ر ئامانجه‌كه به‌س ئه‌و بووایه، من له نزیكه‌وه ده‌یناسم و ئاشناى هه‌ڵوێسته‌كانیم به‌دڵنیاییه‌وه بۆ كورد و كوردستان ئاماده‌ى هه‌موو قوربانییه‌كه، مه‌سرور بارزانى و تیمه‌كه‌ى ده‌یانه‌وێت شه‌ڕى خۆڕ‌اگرى بۆ ده‌یان كابینه‌ى دواى ئه‌م حكومه‌ته‌ش بكه‌ن، ده‌یانه‌وێت به شكۆوه كابینه ڕاده‌ستى نه‌وه‌كانى داهاتوو بكه‌ن، ئاخر جیاوازییه‌كه زۆره تۆ بته‌وێت خورما بچێنیت و سیماى نه‌ته‌وه‌یمان بشێوێنیت، ئه‌ویش (پارتى) بیه‌وێت هه‌موو به‌رهه‌مێكى كوردستان بنێرێته ده‌ره‌وه و جوتیار و مامۆستا و ئه‌ندازیار و خاوه‌نكار و بێكار و خانه‌نشین و پێشمه‌رگه و پزیشك و هه‌مووان به جیهانى ده‌ره‌وه بناسێنێت و حیسابى بانكیان بۆ بكاته‌وه و ده‌رفه‌تیان بۆ بڕه‌خسێنێت.
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئه‌وه‌ى له پێش چاوه كه ئێسته ئه‌وانه‌ى دوژمنایه‌تی ده‌كه‌ن خۆیان نین ئه‌و بڕیارانه ده‌ده‌ن، ئه‌وان ئاغاكانیان له شوێنیان، وتاریش ده‌ده‌ن و له تۆڕه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تیش به‌ناوى گوته‌بێژیانه‌وه په‌یام بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
مه‌سه‌له‌ى (هه‌تا ساحێب ماڵ دزى گرت.. دز ساحێب ماڵى گرت!) زۆر له‌ناو كورددا باوه، بۆ ئه‌مڕۆى دۆخى كوردستان و عێراق زۆر گونجاوه، به‌ڵى تاكو پارتى دزى گرت ئێسته له ڕاگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه (دز) وا قسه ده‌كات، ئه‌و پارتی گرتبێت..
پارتى به‌ڕوونى ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه به بەرقەراربوونی پڕۆسەی دیموکراسی و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى ئازادى شەفاف، بڕوای تەواوی بە پرۆسەی دیموکراسی بۆ دیاریکردنی نوێنەرانی گەل لەچوارچێوەی مافە یاسایی و دەستووریەکاندا بێ جیاوازی بۆ تەواوی خەڵکی کوردستان بەسەرجەم پێکهاتە و نەتەوەکانیەوە هەیە. بۆیه پێویستمان به‌وه نییه لافى دیموكراسیمان به‌سه‌ره‌وه لێ بده‌ن.
نه‌یارانى كورد و کوردستان باش ده‌زانن پارتى دیمو‌كراتى كوردستان تەسلیمی قەدەرێک نابێت کە وازحە لەسەر سینیەکی زێر کوردستان دەفڕۆشرێت و قەزیەی کوردیش به‌ته‌واوى نامێنێ و ئەوەی بینا کراوە هەمووی دەڕوخێت.
بۆیە بەشداری نەکردنی پارتی واتا ئەنجام نەدانی هەڵه‌بژاردن، واتا ڕێگری لەهه‌موو ئه‌و پلانە قێزه‌ونانه و پاراستنی هه‌رێمى کوردستان.
پارتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناچێتە هەڵبژاردنێکەوە جیهازەکان سیغه بن و بەرەی مقاوەمەت سەرپەرشتی بکات و دادگای مقاوەمە یاسای بۆ دانابێت، هه‌مووانیش ده‌زانن پارتی بە تەمەنی هیچ سەپاندنێکی قبوڵ نەبووە، هه‌رلایه‌نێكیش هه‌ڵبژاردنى پێ ده‌كرێت.. با كه‌ره‌م بكات و بیكات.