ئایا دادگای فیدراڵی دادگایه‌كی ناده‌ستوورییه؟
پرسیارێكی زۆر ساده و جه‌وهه‌ری ئه‌وه‌یه كه ئایا دادگای فیدراڵی، دادگایه‌كی ناده‌ستوورییه؟ یان نه‌خێر دامه‌زراندن و پێكهاته‌ی ئه‌م دادگایه له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا بووه؟
دادگای فیدراڵی به‌پێی مادده‌ی (92)ـی ده‌ستووری عێراق دامه‌زراوه؟
به پێی ده‌ستووری عێراقی فیدراڵ، میكانیزمی دیاریكردنی دادگای فیدراڵی له مادده‌ی (92)ـی ده‌ستووری عێراقدا به‌م شێوه‌یه هاتووه:
مادەى (92)- يەكەم: دادگاى فيدراڵی باڵا دەستەيەكى دادوەرى سەربەخۆيە لە ڕووى دارايى و بەڕێوەبردنەوە.
دووەم: دادگاى فيدراڵی باڵا لە ژمارەيەك دادوەر و پسپۆڕى بوارى فيقهى ئيسلامى و ياساناس پێک دێت. دياريكردنى ژمارە و شێوازى هەڵبژاردن و كارى دادگاكە بە ياسا ڕێک دەخرێت، بە زۆرينەى دوو لەسەر سێ (2/3)ـى ئەندامانى ئەنجومەنى نوێنەران.
ئه‌نجام:
1. پێكهاته‌ی ئێستای ئه‌م دادگه‌یه له ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر و پسپۆڕی بواری فیقهی ئیسلامی و یاساناس پێک نه‌هاتووه، كه‌واته بوونی ئه‌م دادگه‌یه به‌پێی ڕێكاره‌كانی ده‌ستووری عێراقی فیدراڵ نییه.
2. دادگای فیدراڵی له ئێستادا به دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دیاری نه‌كراوه، كه‌واته زۆر ڕوونه كه ئه‌م دادگا فیدراڵییه‌ی كه هه‌یه، له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور دیاری نه‌كراون، بۆیه دادگایه‌كی ناده‌ستوورییه.
3. ئه‌م دادگا فیدراڵییه‌ی ئێستای عێراق، به ڕێككه‌وتنی سیاسی دامه‌زراوه، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق، بۆیه‌شه ناتوانێت سه‌ربه‌خۆ بێت له به‌ڕێوه‌بردندا.
دادگای فیدراڵی، ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌كخۆی پیاده ده‌كات؟
یه‌كه‌م: له ده‌ستووری عێراقی فیدراڵ‌دا، بەندى سێيەم، دەسەڵاتی فيدراڵی، مادده‌ی (47)ـدا هاتووه:
دەسەڵاتی فيدراڵى لە دەسەڵاتى ياسادانان و ڕاپەڕاندن و دادوەرى پێک دێت، ئەركەكانى خۆى لەسەر بنەماى جياكردنەوەى دەسەڵاتەكان پيادە دەكات.
لێره‌دا كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م دادگا فیدراڵییه‌ی كه هه‌یه و له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوور دامه‌زرێندراوه، پابه‌ند نابێت به جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و ده‌ست له ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن وەردەدات، بۆ نموونه یاسایی کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی وكێشه داراییه‌كانی نێوان ناوه‌ند و هه‌رێم.
دووه‌م: له مادده‌ی (93)ـی ده‌ستووردا به هه‌شت بڕگه بواره‌كانی دیاری كردووه، بۆ نموونه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) و (دووه‌م)ـدا هاتووه:
يەكەم/ چاودێريكردنى ڕادەى دەستوورى بوونى ياسا و پێڕەوە كارپێكراوەكان
دووەم/ لێكدانەوەى دەقەكانى دەستوور
پرسیار ئه‌وه‌ی كاتێك پێكهاته و دامه‌زراندنی دادگای فیدراڵی ناده‌ستووری بن، چۆن ده‌توانێت چاودێری ده‌ستوور و لێكدانه‌وه‌ی ده‌قه‌كانی ده‌ستوور بكات؟ دادگای فیدراڵی له چ كاتێكدا بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ـی جێبه‌جێكردووه، كاتێك له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستاندا بووه؟ بۆ نموونه مادده‌ی (140)ـی ده‌ستووری عێراق، جیبه‌جێ نه‌كراوه و به یه‌ک و شه‌ش هیچ كاتێك قسه‌ی نه‌كردووه.
بێلایەن نه‌بوونی دادگای باڵای فیدراڵی
دادگای باڵای فیدراڵی وەک ده‌ستگه‌یه‌كی ناوبژوان و ده‌سه‌ڵاتێكی باڵا لەسەر یەکلاکردنەوەی ئەو پرسانەی کە جێی ناکۆکی و مشتومڕن لە نێوان دەسەڵاتەکانی وڵات یان یەکلاکردنەوەی کێشەکانی نێوان حکوومەتی ناوەند و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێویسته بێلایه‌نبوونی خۆی بپارێزێت و بابه‌تیبوونانه بڕیار بدات، به‌ڵام لە چەندین بواردا ئەم دادگایە نەیتوانیوە بێلایه‌نیی خۆی بپارێزێت، بۆ نموونە کاتێک بڕیاری لە دژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دا، لە کاتێکدا لە دیباجەی دەستووری عێراقدا هاتووە کە (یەکیەتیی عێراق پەیوەستە بە جێبەجێکردنی دەستوورەوە)، به‌ڵام ئه‌م دادگایه نه‌یتوانی له بیری ڕه‌گه‌زپه‌رستی خۆی به‌دوور بگرێت، به‌جۆرێك بڕیارێكی دا به‌بێ جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و پاراستنی مافی هاونیشتمانیان. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دادگای باڵای فیدراڵی تا ئێستا بە یاسا فشاری نەخستووەتە سەر حکومەتی ناوەند کە بابەتی ناوچە کێشە لەسەرەکان چاره‌سه‌ر بكات یان یه‌كلایان بكاته‌وه، بۆیه ئه‌م داگایه نه‌یتوانیوە له‌سه‌ر بنه‌مای بابه‌تیبوون و بێلایه‌نی كاره‌كانی ڕابپه‌ڕێنێت، بۆیه‌شه نه‌بووه‌ته جێگای متمانه و به‌رده‌وام لایه‌نگیری به بڕیاره‌كانیه‌وه هه‌بووه.