كام لامه‌ركه‌زی كارگێڕی بۆ سلێمانی
هێشتا په‌تای كۆرۆنا به‌رۆكی به‌رنه‌داوی قه‌یرانێكی دیكە و گرفتێكی دیكە چاوه‌ڕێیه، كه مرۆڤ ناچارده‌كات قسه بكات هه‌رچه‌نده قسه‌كردن له‌سه‌رده‌می ژاوه‌ژاو هه‌رای سیاسی‌دا ئه‌وه‌نده بایه‌خی نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی چه‌ندباره‌ی بڕینی مووچه‌ی هه‌رێم له‌به‌غداوه، جارێكی دیكە پرسی لامه‌ركه‌زی كارگێڕی هێنرایه‌وه پێشه‌وه ئه‌وه‌ی زیاتر هانیدام قسه له‌سه‌ر پرسه‌كه بكه‌م ئه‌و ناتێگه‌یشتن و به‌لاڕێدابردنه‌یه كه له‌رووی یاساییه‌وه بۆ بابه‌ته‌كه ده‌كرێت، جا چ به‌هۆی نه‌زانی بێت یاخود به مه‌به‌ست ئه‌م پرسه ده‌شێوێنریت، هه‌وڵیش ده‌ده‌م ئه‌م بابه‌ته ببه‌ستمه‌وه به داخوازی سلێمانییه سیاسییه‌كانه‌وه بۆ پرسی لامه‌ركه‌زی كارگێڕی، كه ئایا چ جۆره سیسته‌مێكی كارگێڕیان ده‌وێ؟
له راستیدا به‌ر هه‌رشتێك پێویسته جیاوازی بكه‌ین له‌نێوان دوو چه‌مكدا ئه‌ویش چه‌مكی لامه‌ركه‌زی سیاسی و لامه‌ركه‌زی كارگێڕییه یه‌كه‌میان بریتیه له دابه‌شكردنی دەسەڵات له‌سه‌ر بنه‌مای كارگێڕی له‌نیوان ناوه‌ند و یه‌كه كارگێڕیه‌كانی تردا له ناوچه جیاوازه‌كان بەڵام هه‌رچی دووه‌مه بریتیه له‌دابه‌شكردنی دەسەڵات له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسی به‌واتایه‌كی تر بریتیه له دابه‌شكردنی هه‌رسێ دەسەڵاته‌كه‌ی دەوڵەت له‌سه‌ر هه‌رێمه جیاوازه‌كانی دەوڵەتدا له رووی یاسای دەستووریه‌وه به‌م جۆره لامه‌ركه‌زیه ئه‌وتریت لامه‌ركه‌زی سیاسی یاخود فیدرالی كه بریتیه له سه‌ربه‌خۆیی ناوخۆی و یه‌كگرتووی له‌سه‌ر ئاستی دەوڵەت ، لێردا ئه‌مه‌وێ سه‌رنجی خوینه‌ران بۆسه‌رئه‌م بابه‌ته سیاسی و كارگێڕی تارده‌یه‌ك لێك چووه له‌رووی ئامانجه‌وه رابكێشم له‌راستیدا له روواڵه‌تدا هه‌ردوو چه‌مك مه‌به‌ست لێی دەسەڵاته بەڵام له‌وه‌دا لێك جیاوازن كه لامه‌ركه‌زی كارگێڕی جه‌خت له به‌شیك له دەسەڵاتی جێبه‌جێكردن ده‌كاته‌وه بەڵام لامه‌ركه‌زی سیاسی ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی بابه‌ته‌كه‌ی بریتیه له هه‌ر سێ دەسەڵاته‌كه‌ی دەوڵەته، ئه‌وه‌ی گرنگه لیره‌دا ئاماژدانه به‌و گرفته كه زۆر له‌مێژه لێره و له‌وێ گوێمان لێده‌بیت ماوه‌یه‌ك كپ دەبێته‌وه و پاش ماوه‌یه‌ك دووباره بێزارمان دەكات به ده‌نگه ده‌نگی ناشاز ئه‌ویش گرفت یان مه‌سه‌له‌ی لامه‌ركه‌زی كارگێڕییه له كوردستانی عێراقدا به‌گشتی و له‌سلێمانی به‌تایبه‌تتر، به‌ر له‌هه‌ر شتێك پێویسته ئه‌وه بگوترێت كه سیسته‌می ئیداری له‌كوردستان و له عێڕاقیشدا سه‌ره‌ڕای بوونی سیسته‌می فیدراڵی و بوونی تاك هه‌رێم له عێراقدا له‌رووی سیاسیشه‌وه لامه‌ركه‌زییه، به‌تایبه‌تتر له كوردستاندا سیسته‌مه‌كه ته‌واو لامه‌ركه‌زیه به‌هۆی بوونی ئه‌و یاسا و ریسایانه‌ی كه ئه‌م پره‌نسیپه‌ی به‌رچه‌سته كردوه له‌كوردستاندا، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی ئێمه دەستوورمان نییه ده‌نا پێویست بوو له ده‌ستووردا ئه‌م پره‌نسیپه به‌ته‌واوی بچه‌سپێت وه‌ك ئه‌وه‌ی عیراق كردویه‌تی و جه‌خت له‌سیسته‌می لامه‌ركه‌زی كارگێڕی دەكاته‌وه له وڵات‌دا، هه‌رچی تایبه‌ت بێت به كوردستان ئه‌وه یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2009ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی هه‌مواركراو جه‌خت له‌سه‌ر سیسته‌می لامه‌ركه‌زی كارگێڕی ده‌كاته‌وه نه‌ك جه‌ختكردنه‌وه بەڵكو ئه‌و یاسایه یاسای لامه‌ركه‌زی كارگێڕییه به‌جۆرێك دەسەڵات و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و ئه‌نجومه‌نه خۆجییه‌كانی دیكەی رێكخستووه، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له مادده‌كانی دووه‌م و سێیه‌می یاسای ناوبراو به روونی جه‌خت له لامه‌ركه‌زی كارگێڕی دەكاته‌وه بۆ پارێزگاكان هاوكات هۆیه‌كان ده‌رچوواندنی یاساكه‌ش بریتییه له به‌دیهێنانی سیسته‌مێكی لامه‌ركه‌زی كارگێڕی بۆ كوردستان به‌ئامانجی خزمه‌تكردنی زیاتر و په‌ره‌پیدانی یه‌كه كارگێڕیه خۆجێییه‌كان.
لێره‌دا ده‌رفه‌تی ئه‌وه نییه بچینه ناو ورده‌كاری و خاسیه‌ته‌كانی سیسته‌می لامه‌ركه‌زی كارگێڕیه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌یاساكاندا به‌روونی ئاماژه‌یان پیكراوه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا ورووژاندی بابه‌تێكه له‌شێوه‌ی پرسیاردا و هەوڵده‌ده‌ین له‌رووی یاسایه‌وه وه توزیكیش سیاسیه‌وه وه‌ڵامی بده‌نییه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بۆچی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له هه‌موو ئه‌نجومه‌نه‌كانی تری پارێزگا زیاتر ئه‌م پرسه ئه‌وروژێنێت و به‌تایبه‌ت تر له كاتی گرفته سیاسیه‌كان و قه‌یرانه‌كاندا ئه‌م بابه‌ته ئه‌هینرێته‌وه به‌رباس بۆنمونه له‌دوای روداوه‌كان 16 ئۆكتۆبه‌ری 2017ـەوه ئه‌مه دووه‌م جاره ئه‌م باسه ده‌وروژێنرێت، بەڵام وه‌كو تر نه‌بایان بینوه نه بۆران.
هه‌وڵ ده‌ده‌ین سه‌رنجێكی یاسایی بخه‌ینه‌ڕوو له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به ژماره (290) كه كه له 30/4/ 2020 ده‌ریكردووه، ئایا له‌رووی یاسایی و شه‌رعیه‌وه كه تاچه‌ند له‌گه‌ڵ دەسەڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌ن و یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێمدا كۆك و گونجاوه؟
به‌ر له هه‌ر شتێ پێویسته بگوترێت وروژاندنی پرسی لامه‌ركه‌زی كارگێڕی له سلێمانیدا پرسێكی سیاسییه به پله‌ی ئیمتیاز و ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش ده‌زانن گرفتێكی قانوونی نییه له چه‌سپاندنی سیسته‌می لامه‌ركه‌زی كارگێڕیدا له‌كوردستان، بەڵكو ئه‌وه‌ی هه‌یه مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسییه به‌دوای چنینه‌وه‌ی ده‌سكه‌وته بۆ كۆمه‌ڵی سیاسی یاخود حزبێكی سیاسی، دواجار ئه‌گه‌ر هه‌ست به گرفتێك ده‌كه‌ن له ئیداره‌دانی پارێزگاكه‌دا له‌رووی داراییه‌وه ئه‌ویش گرفتێكی سیاسییه نه‌ك یاسایی، چونكه یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان زۆر روونه له شۆركردنه‌وه و دیاریكردنی دەسەڵاته‌كانی پارێزگا و ئه‌نجومه‌نه خۆجییه‌كانی دیكە، بەڵام گرفتی ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه ئه‌وه‌یه ته‌نانه‌ت كار به‌یاساكه‌ی خۆشیان ناكه‌ن، به‌نسبه‌ت ئه‌وه‌ی سلێمانیشه‌وه داوا ئه‌كرێت بریتییه له سیسته‌مێكی لامه‌ركه‌زی كارگێڕی (عدم تركیز تام) كه پێچه‌وانه‌ی سیسته‌می سیاسی و كارگێڕی هه‌رێمی كوردستانه ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی داوا دەكات به‌و ناكرێت چونكه گۆرینی سیسته‌می كارگێڕی لامه‌ركه‌زی بۆ لامه‌ركه‌زیه‌كی ته‌واو بریتیه له كۆتاییهینان به‌روولی په‌رله‌مان وگه‌رانه‌وه‌ی هه‌ریم بۆ سه‌رده‌می سیسته‌می پارێزگایی واته له‌بنه‌ره‌ته‌وه ئه‌و بابه‌ته دژی سیسته‌می سیاسی هه‌رێمه و هه‌نگاویكه بۆ هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كیانێكی دەستووری فیدرال له‌چوارچێوه‌ی عێڕاقدا ، به‌و پێیه بێت ئه‌نجومه‌نی پارێزگا جێی په‌رله‌مان بگریته‌وه و پارێزگاریش سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی بیت وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ناوچه‌كه‌دا كارده‌كات ئه‌مه‌ش پیچه‌وانه‌ی یاسا كارپیكراوه‌كانی هه‌ریمه كه له په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا هاتووه و له یاسای ژماره (3)ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی هه‌مواركراودا هاتووه كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی له مادده (5)ی یاساكه‌دا هاتووه، له‌لایه‌كی دیكەشەوە ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌ستی داوه‌تی بریتیه له هەوڵدان بۆ هه‌مواری یاسایه‌ك كه له‌په‌رله‌مان ده‌رچووه ئه‌ویش بریتیه له ته‌جاوزكردن له‌سه‌ر دەسەڵاته‌كانی دامه‌زراوه‌یه‌كی گه‌وره‌تر كه چاودێری ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كات كه بریتییه له په‌رله‌مان بۆیه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی هه‌م خۆیان مه‌شغول ده‌كه‌ن هه‌م خه‌ڵكیش چونكه ناتوانن یاسایه‌ك هه‌مواربكه‌نه‌وه كه په‌رله‌مان ده‌ریكردووه، بەڵام لامه‌ركه‌زییه‌كه گرفتی نییه و ئه‌نجومه‌ن شه‌ڕ ده‌فرۆشیت بێگومان ئه‌وه هه‌ڵه‌یه چونكه ته‌جاوزیكی زۆریش له‌سه‌ر دەسەڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌یه و نابێت ئه‌نجومه‌نه‌كان بێده‌نگ بن لێی، من زۆرجاریش گوتومه ئێستاش ده‌یلێمه‌وه تاكه گرفتی ئه‌نجومه‌نه‌كان بریتیه له ناكارامەیی و نا كارایی خۆیان نه گرفتی دەسەڵات و نه گرفتی تایبه‌تمه‌ندیان نییه، بەڵكو ناتوانن به‌جوانی دەسەڵاته‌كانی خۆیان به‌كاربهینن و خزمه‌تی خه‌ڵكی ئه‌و یه‌كه كارگێڕییه خۆجێیانه بكه‌ن.
هه‌رچیش تایبه‌ت بێت به بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌رووی یاسایی و شه‌رعیه‌وه پشتی به‌ستووه به مادده‌ی (4) بڕگه‌ی (14) یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌رێم و مادده‌ی (18/18) په‌یڕە‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و بڕگه و ماددانه باس له دروستكردنی لیژنه ناكات بۆ ده‌ستكاریكردنی سیسته‌می لامه‌ركه‌زی كارگێڕی وه‌ك ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵكو خودی مادده‌كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌یه لیژنه‌ی هه‌میشه‌ی یان كاتی له‌نێو ئه‌ندامانیدا پێكبهێنیت بۆ چاودێریكردنی ده‌زگا یان چالاكی ده‌سته‌كانی جێبه‌جێكار له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا وه بۆی هه‌یه پشت به شاره‌زا و راوێژكارن ببه‌ستێت" ئه‌م مادده‌یه له‌هه‌ردوو یاسا و رێساكه باسی چاودێری دەكات له‌سه‌ر ئه‌و یه‌كه كارگێڕییانه‌ی كه ده‌كه‌ونه سنووری پارێزگاكه‌وه نه‌ك دروستكردنی لیژنه به‌مه‌به‌ستی شۆڕكردنه‌وه‌ی دەسەڵاته‌كان له حكومه‌ته‌وه بۆ پارێزگا، چونكه ئه‌وه دەسەڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا نییه، بەڵكو تەجاوزی دەسەڵاته‌كان و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆیانه و بڕیاره‌كه‌شیان عه‌یبداره به عه‌یبی تایبه‌ته‌مه‌ندی له‌رووی یاساییه‌وه.