حكومڕانی باش و به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یران
بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ك په‌تایه‌كی جیهانی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موو جومگه‌كانی ژیانی له‌ده‌وڵه‌تانی پێشكه‌وتوو و دواكه‌توو دووچاری شه‌له‌لێكی گه‌وره كردووه‌ته‌وه، له هه‌مانكاتدا بووه‌ته پێوه‌رێكی سه‌ره‌كیش بۆ شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی حكومه‌ته جیاوازه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌تا جیهانییه، به‌مانایه‌كی دیكه هه‌ڵسه‌نگاندنی پرۆسه‌ی حكومڕانی له پێش په‌تای كۆرۆنا و دوای په‌تای كۆرنا، بووه‌ته دوو زمانی جیاواز و هه‌رگیز ناتوانرێت، به‌زمانی پێش كۆرۆنا، تابلۆی حكومڕانی بخوێنینه‌وه یان هه‌ڵسه‌نگاندیكی دروستی بۆ بكه‌ین.
پێش هاتنی په‌تای كۆرۆنا، پێوه‌ره‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندنی حكومڕانی باش، بریتی بوون له (دابینكردنی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كان رۆژانه‌ی خه‌ڵك، به‌رده‌وامی پرۆسه په‌ره‌پێدان، چاودێری ته‌ندروستی و په‌ره‌پێدانی پرۆسه‌ی خوێندن و فێركردن، ئازادی بیروباوه‌ڕ و چالاكی سیاسی و.. هتد)، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنی په‌تای كۆرۆنا پێوه‌ره‌كان گۆرانكاریان به‌سه‌ردا هاتووه، ئه‌و خاڵه‌ی به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌كه‌وێته سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی كه حكومڕانی باشمان پێ هه‌ڵده‌سه‌نگاند، ئه‌وا هه‌ڵسه‌نگاندنه بۆ شێواز و به‌ڕێوه‌بردنی كارامه‌یی حكومه‌ت له چۆنیه‌تی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی تووشبووان و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی مردن.
ئه‌وه‌ی تائێستا تێبینمان كردووه، ئه‌وه‌یه كه چه‌قی بڵابوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه له‌سه‌ره‌تاوه ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بووه، ئه‌م ده‌وڵه‌تانه كه له‌كۆی 7 ده‌وڵه‌تی پیشه‌سازی گه‌وره‌ی جیهان، شه‌شیان ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوه‌ن ( ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئیتاڵیا، ئه‌مه‌ریكا، كه‌نه‌دا)، به‌ڵام وه‌ك ده‌بینین له هه‌ڵسه‌نگاندنی شێوازی حكومڕانیان وه‌ك حكومڕانییه‌كی سه‌ركه‌وتوو له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، به حكومڕانی سه‌ركه‌وتوو هه‌ژمار ناكرێت، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا وه‌ك نموونه‌یه‌كی سه‌ره‌كی وه‌ربگرین كه ده‌وڵه‌مه‌ندترین ده‌وڵه‌تی جهیانه و رێژه‌ی 21% ئابووری جیهان ئه‌و خاوه‌نیه‌تی، بڕی زیاتر له 2.5 تریلیۆن دۆلاری بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌رخانكردووه، به‌ڵام وه‌ك سه‌رنج ده‌درێت، ئه‌وا حكومڕانی ئێستای ئه‌مه‌ریكا له هه‌مبه‌ر مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌تایه نه‌ك هه‌ر به حكومڕانییه‌كی سه‌ركه‌توو هه‌ژمار ناكرێت، به‌ڵكو به حكومڕانییه‌كی شكستخواردوو داده‌نرێت و كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی سیاسی ئه‌مه‌ریكادا باس له دواخستنی پرۆسه هه‌ڵبژاردن و قبوڵكردن و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئاكامی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌وڵه‌ته ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌دا، ده‌بینین هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت كه له چاو ده‌وڵه‌تانی گرووپی حه‌وت ده‌وڵه‌ته پیشه‌سازییه‌كه به‌راورد ناكرێت، یان ده‌وڵه‌تێكی دیفاكتۆی وه‌ك تایوان كه ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش نییه، به‌یه‌كێك له ده‌وڵه‌ت و حكومڕانییه سه‌ركه‌تووه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانی بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا داده‌نرێت، له‌م راسته‌وه ئه‌گه‌ر تایوان كه وه‌ك ده‌وڵه‌ت (ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش نییه) بكه‌ینه پێوه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت بڵێن شێوازی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یران به‌تایبه‌تیش قه‌یرانێكی جیهانی پێویستی به بیركردنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌و ستافه هه‌یه كه له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی وڵات‌دا جڵه‌وگیری پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن و به‌ره‌و كه‌ناری ئارامی ده‌به‌ن.
ئه‌وجا ئه‌گه‌ر سه‌یری ده‌وڵه‌تانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌ین و سێ ده‌وڵه‌تی هه‌ره بچووكی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند به‌نموونه وه‌ربگرین كه بریتین له (قه‌ته‌ر و ئیمارات و كوه‌یت) و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (له‌و چوارچێوه ئیداریه‌ی كه ئێستا له‌به‌ر ده‌ستێتی) ئه‌وا ئاماره‌كانی پێمان ده‌ڵێن، كه شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له هه‌رسێ ده‌وڵه‌تی (قه‌ته‌ر و ئیمارات و كوه‌یت) سه‌ركه‌تووتر بووه، خۆی ئه‌گه‌ر حكومه‌تی كوردستان، به‌رێژه‌ی 5-10% ئیمكانیه‌تی دارایی ئه‌و سێ ده‌وڵه‌ته‌ی له‌به‌ر ده‌ست بووایه و بیتوانیایه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌ی له ماوه‌ی 40 رۆژی یه‌كه‌می په‌تای كۆرۆنا پیاده‌ی كرد، ئه‌وا ئێستا زۆر له پێش تایوانه‌وه ده‌بوو.
سرووشتی پرۆسه‌ی سیاسی له كوردستان، هه‌رگیز به ئاراسته‌یه‌كی دروست سه‌قامگیری ته‌واوی به خۆیه‌وه نه‌بینیوه، به هاتنی په‌تای كۆرۆنا هه‌وڵێك هه‌بوو (له‌لایه‌ن ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ی به حیساب خۆیان به ئۆپۆزسیۆن) ناساندبوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌قامگیرییه رێژه‌یه‌ی له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا هه‌بوو، به‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ره‌و ناسه‌قامگیری به‌رن، به‌ڵام مروونه‌تی سیاسه‌تی راست و دروستی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ ئاستی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، رێگه‌ی نه‌دا ناسه‌قامگیری بۆ پرۆسه‌ی سیاسی بگه‌ڕێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا، رێژه‌ی تووشبووان تاڕاده‌یه‌ك به‌ره‌و هه‌ڵكشان چوو، به‌ڵام هێشتاش ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ باردۆخی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق و ئاماره‌كانی ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی به‌راوردی بكه‌ین، ئه‌وا شێوازی سه‌ركه‌تووانه‌ی مامه‌ڵه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لووتكه‌دا ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌م سیاسه‌ته سه‌ركه‌تووه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه كاركردنی كۆی ده‌زگا شه‌رعییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه (سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مان، حكومه‌ت) به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ركی جێبه‌جێكردنی ئه‌م هه‌ماهه‌نگی پێكه‌وه كاركردنه راسته‌وخۆ له‌سه‌ر شانی ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌وا ده‌كرێت بڵێین له ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی و خۆشه‌ویستی خاك و نیشتمان به ئه‌مانه‌ته‌وه ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ كردووه.
*له‌یلا عه‌بدولجه‌بار، ئه‌ندامی لێژنه‌كانی ده‌ستپاكی و كاروباری مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان