مه‌ركه‌زیه‌ت و ئه‌كسه‌ریه‌تی عێراق
دوای 2003 شێوه‌ی حوكم له عێراق گۆڕانكاری به‌سه‌ر هات، له ده‌وڵه‌تێكی ساده‌ی مه‌ركه‌زی، بوو به ده‌وڵه‌تێكی فیدڕاڵی، شێوه‌ی دامه‌زراوه‌كان و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنیان گۆڕانكاری به‌سه‌ر هات، چه‌مكی فیدراڵیه‌ت نامۆ بوو به عێراقێك كه به‌زه‌بری ئاگر و هێز و كوده‌تا به‌ڕێوه‌چووبوو، به‌ڵام به ده‌رچه‌یه‌كی باشی حوكمڕانی دانرا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق پێكه‌وه هه‌ڵبكه‌ن و به ئاسووده‌یی بژین. به‌ڵام وا ده‌رنه‌چوو.
ره‌نگه هه‌رسكردنی بابه‌تی فیدراڵی له عێراقێك كه بۆماوه‌یه‌كی یه‌كجار درێژ له لایه‌ن رژێمی به‌عسی دیكتاتۆر به كوشتن و ترس و تۆقاندن و به مه‌ركه‌زییه‌تێكی توند به‌ڕێوه چووه، شتێكی ئاسان نه‌بێت، چونكه ئه‌و فه‌رهه‌نگ و عه‌قڵیه‌ته ناته‌ندروسته‌ی كه به‌شێكی هه‌ره زۆری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای عێراقیش هه‌یانه هه‌ر له جۆره تێگه‌یشتنه‌ی به‌عس و هی پێش به‌عه‌سیش سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه عێراقی پێ به‌ڕێوه‌براوه. هه‌ر بۆیه ده‌بینین كه تا ئێستا چه‌مكی فیدراڵیه‌ت و كاركردن پێی وه‌ك شێوه‌یه‌كی نوێ بۆ حوكمڕانی ده‌وڵه‌تی عێراق، روخسار و گه‌شه‌یه‌كی ناكامڵی هه‌یه.
راسته فیدراڵیه‌تی عێراق له‌رووی پێوه‌ره سیاسی و ده‌ستورییه‌كان له‌گه‌ڵ هی كه‌نه‌دا و ئیمارات و ئه‌مریكا و سویسرا وئه‌ڵمانیا و مالیزیا و ... جیایه، به‌ڵام به تێگه‌یشتنێكی زۆر ساده‌وه، ئه‌وه‌ی هاوبه‌شه له نێوانیان بوونی به‌ڵانس و ماف و ئه‌ركی هه‌موو ویلایه‌ت یان هه‌رێمه‌كانه له پایته‌خته ئیتیحادییه‌كه‌یانه‌وه. به واتایه‌كی ساده هه‌موو هاووڵاتیان ده‌بێت به بێ جیاوازی له لایه‌ن پایته‌ختی ئیتحادییه‌وه سه‌یر بكرێن.
له 2003 ه‌وه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان به سه‌نگ و هێزێكی زۆره‌وه به‌شدار بوو له دوباره داڕشتنه‌وه‌ی داموده‌زگاو جومگه سیاسییه‌كانی عێراق. هه‌رێمیكی ده‌ستوری له‌دایك بوو، له‌كاتێكدا له دوای 1991 ه‌وه ئه‌و هه‌رێمه خاوه‌نی نیمچه سه‌ربه‌خۆیه‌ك بوو، به‌ڵام به ئاره‌زووی خۆی پشكدار بوو له وه‌سه‌رپێ خستنه‌وه‌ی عێراق به‌و هیواییه‌ی كه عێراقی ئه‌م جاره جیاواز بێت له هی مه‌له‌كی و كۆماری و تاكڕه‌وی و دیكتاتۆری. به‌ڵام وا ده‌رنه‌چوو! به‌ڵكو له ژێر سێبه‌ر و به‌به‌رچاوی دیموكراسیه‌ت خه‌ڵك نان‌بڕاو كرا‌و قوتی خه‌ڵك بڕا و به تانك و هێزی میلیشیایی كه‌وتنه گیانی هاووڵاتیانی بێتاوانی كوردستان.
هێدی هێدی به‌شێكی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عه‌ره‌ب له به‌غدا كه‌وتنه دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گه‌له‌كه‌ی، نه‌یتوانی و ناشتوانن خۆیان له وه‌همی مه‌ركه‌زیه‌ت له به‌ڕێوه‌بردن رزگار بكه‌ن، هێشتاش به‌چاوی تۆڵه ده‌ڕواننه گه‌لی كوردستان و ته‌نیا بیر له سزادانی پێكهاته‌كانی عێراقه ده‌كه‌نه‌وه. به بۆچوونی ئه‌وان ئه‌كسه‌ریه‌ت واتای چه‌وساندنه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر و ئازاردان و یاری كردن به به‌رژه‌وندییه‌كانی خه‌ڵك دێت.
ئه‌و یاسایه‌ی رۆژی پێنجه‌شه‌ممه رێكه‌وتی 12ی نۆڤه‌مبه‌ر له په‌رله‌مانی عێراق به زۆرینه‌ی شیعه و سووننه و بێ كورد ده‌نگی له‌سه‌ر درا، پێشهاتێكی چاوه‌ڕوانكراوی مه‌ترسیدار بوو، یه‌كێكی دیكه بوو له‌سه‌دان بڕیار‌و یاسای نادروستی سیاسی كه به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان گیراوه‌ته به‌ر، به‌ڵام شتێكی شاراوه نییه، كه ئه‌م جۆره هه‌ڵسوكه‌وتانه هه‌ر له عه‌قڵیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی عێراق ده‌وه‌شێـته‌وه!
چونكه په‌سه‌ند كردنی یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی عێراق، كه ته‌نیا بۆ سێ مانگی كۆتایی ساڵی 2020 دانراوه. جارێكی دیكه ئه‌وه‌ی پێگوتینه‌وه، كه چه‌نده‌ی عێراق ته‌مه‌نی گه‌وره ده‌بێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ر هه‌مان عه‌قڵیه‌تی جارانیان هه‌یه و مخابن خوویی شیری خۆیان به‌رناده‌ن.
ئه‌م یاسایه رق و كینه‌ی سه‌ركرده شیعه و سووننه‌كانی عه‌ره‌بی عێراقی تێدا به‌رجه‌سته كرا و هه‌ستی شۆڤینی خۆیانیان پێدامڕكانده‌وه. ئه‌گینا یاساكه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی عێراق بوو، وحكومه‌تی هه‌رێمیش هه‌میشه نیه‌ت پاكی خۆی پیشانی به‌غدا داوه، چ پێویست ده‌كات به زیادكردنی هه‌ندێ ماده، بێی و سزای گه‌لی كوردستان و موچه خۆڕانی هه‌رێمی كوردستان بده‌ی؟
باشه، مادام له (2017) زه‌نده‌قت له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی كوردستان چووبوو، بۆجارێكی دیكه دێیت و هاووڵاتی كوردستانی به ده‌ره‌جه دوو ده‌زانی؟ وه‌ره هه‌نگاوێكی دروست بنێ، بۆئه‌وه‌ی هاووڵاتی كوردستانیش خۆی به به‌شێكی ئه‌م عێراقه بزانێت، عێراقێك كه هه‌رچی ده‌رد و به‌ڵا و ناخۆشییه‌كی ئه‌م دونیایه هه‌یه، تێیدا چه‌شتووه.
تۆ قوتی خه‌ڵك ده‌بڕی و حه‌شدی شه‌عبی و هێزی ئێقلیمی و سه‌ربازی عێراقیش له كورد به‌رده‌ده‌ی و رێگه‌ش ناده‌ی حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر رێككه‌وتنی خۆی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام بێت و به ناوی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی كۆسپ بۆ حكومه‌تی كازمیش دروست ده‌كه‌ی و دواتریش ده‌ڵێی بۆ كوردستانیان ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن؟
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی رۆژی پێنجه‌شه‌ممه له په‌رله‌مانی عێراق دژ به هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام درا، جگه له‌وه‌ی پێشهاتێكی چاوه‌ڕانكراو بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشهاتێكی زۆر زۆر مه‌ترسیداره و هۆكاره بۆ قوڵبوونه‌وه‌ی زیاتری كێشه‌كانی نێوان هه‌ر دوو حكومه‌ت. كێشه ئه‌وه‌یه كه عه‌قڵیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی عێراق له‌گه‌ڵ زه‌مان و مه‌كان گه‌شه ناكات، هێشتاش به نه‌هجی یه‌كتر سڕینه‌وه و یه‌كتر سزادان و رێزنه‌گرتنی پرنسیپه‌كانی دیموكراسی و كوده‌تا كار ده‌كات، ئه‌گینا چۆن ده‌بێت له ده‌وڵه‌تێكی شێوه فیدڕاڵی، هه‌رێمێك له هه‌موو شایسته داراییه‌كانی خۆی بێبه‌ش بكرێت و جیاوازی له نێوان فه‌رمانبه‌رانی پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێم بكرێت؟