پاپا: سه‌رايڤۆ قودسى خۆرئاوايه
K24- هه‌ولێر
پاپاى ڤاتيكان به سه‌ردانێك گه‌يشته بۆسنه و له شارى سه‌رايڤۆى پايته‌ختى ئه‌و وڵاته كه زۆرينه‌ى دانيشتوانه‌كه‌ى موسڵمانن، رايگه‌ياند، بۆسنه به‌شێكى دانه‌بڕاوه له ئه‌وروپا و سه‌رايڤۆ قودسى خۆرئاوايه.
پاپا فره‌نسيس رۆژى شه‌ممه 6ى حوزه‌يران/يۆنيۆى 2015 به گه‌شتێك گه‌يشته سه‌رايڤۆ و نيگه‌رانى خۆى سه‌باره‌ت به شه‌ڕ و كێشه‌كانى ئه‌مڕۆى جيهان ده‌ربڕى و گوتى: "ئه‌وه‌ى رووده‌دات هاوشێوه‌ى شه‌ڕێكى جيهانييه و به هه‌موو شێوه‌كانييه‌وه ده‌ستيپێكردووه و ئه‌وانه‌ى ده‌يانه‌وێت له نێوان شارستانييه‌ته‌كاندا پێكدادان رووبدات و ئه‌وانه‌شى كه گره‌و له‌سه‌ر شه‌ڕ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ك بفرۆشن هۆكارى درووستبوونى ئه‌و شه‌ڕو خوێن رشتنه‌ن".
سه‌رۆكى ئێستاى بۆسنه ملادن ئيڤانيتچ پێشوازى له پاپا كرد و به‌ڵێنى دا هه‌موو هه‌وڵه‌كانى بخاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له دووباره بوونه‌وه‌ى ئه‌زموونه‌كانى رابردوو بكات.
بۆسنه به شێوه‌يه‌كى ده‌ورى له لايه‌ن پێكهاته‌ى موسڵمان و سرب و كرواته‌كانه‌وه سه‌رۆكايه‌تى ده‌كرێت.
پاپا گوتيشى: "بۆسنه به‌شێكى دانه‌بڕاوه له ئه‌وروپا و پێويسته ئه‌وروپا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هاوكارى زياترى بۆسنه بكه‌ن و سه‌رايڤۆى پايته‌خت وه‌ك قوسه بۆ خۆرئاوا".
موسڵمانه‌كان زۆرينه‌ى پێكهاته‌ى دانيشتوانى بۆسنه پێكده‌هێنن و رێژه‌كه‌يان ده‌گاته زياتر له %40ى دانيشتوان، به دواى ئه‌وانيشدا ئه‌رسۆدۆكسه سربييه‌كان دێن كه رێژه‌يان ده‌گاته %31 و پاشان كاسۆليك و سه‌رجه‌م پێكهاته نزيك له كرواتييه‌كان دێت كه رێژه‌يان %10يه و جگه له‌وانيش پێكهاته‌يه‌كى بچووكى جوله‌كه له‌وێ هه‌ن.