په‌لامارێكى داعش تێكشكێنرا
K24- هه‌ولێر
يه‌كه‌كانى سوپاى عێراق له سنوورى پارێزگاى ئه‌نبار توانيان به‌ره‌نگارى په‌لامارێكى چه‌كدارانى داعش ببنه‌وه، كه له رێگه‌ى چه‌ند خۆكوژێكه‌وه به ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراو دژى باره‌گاكانى سوپا ئه‌نجامياندا.
سه‌رچاوه‌يه‌كى سه‌ربازى عێراقى رايگه‌ياند، سه‌ر له به‌يانى رۆژى شه‌ممه 6ى حوزه‌يران/يۆنيۆى 2015، چه‌كدارانى داعش به 3 ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراو، په‌لامارى يه‌كه‌كانى سوپايان داوه و ده‌ستبه‌جێ له رێگه‌ى موشه‌كى دژه ئۆتۆمبێلى گوله‌نه‌بڕ كرانه ئامانج و ته‌قێندرانه‌وه.
ئه‌فسه‌رێكى سوپا به پله‌ى عه‌قيد ئه‌وه‌ى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه، په‌لاماره‌كه‌ى داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌ى "نازم"ى باكوورى فه‌لوجه ئه‌نجامدراوه.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، يه‌كه‌كانى سوپا توانيويانه به موشه‌كى روسى ناسراو "كورنيت" دوان له ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كان بته‌قێننه‌وه و سێيه‌ميشيان له رێگه‌ى بۆردومانى فڕۆكه‌وه تێكشكێنراوه.
داعش له ده‌ستپێكى په‌لاماره‌كانييدا له رێگه‌ى ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراو و ناردنى خۆكوژه‌وه كار بۆ تێكشكاندنى سه‌نگه‌رى به‌رگرى و وره‌ى سه‌ربازه عێراقييه‌كان ده‌كات.
داعش هه‌ر له رێگه‌ى ئه‌و شێوازه‌وه له مانگى ئايارى رابردوودا توانى رومادى داگيربكات.
دواى كه‌وتنى رومادى، حكومه‌تى ئه‌مريكا بڕياريدا 2 هه‌زار موشه‌كى دژه تانك بداته سوپاى عێراق، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێـت رووبه‌ڕووى په‌لامارى خۆكوژى چه‌كدارانى داعش ببێته‌وه.