ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار: داعش بڕیارێكی نوێی ده‌ركردووه
K24- هەولێر
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار، رایگه‌یاند، داعش له هه‌ر خێزانێك بڕی یه‌ك ملیۆن دینار وه‌رده‌گرێت كه بیه‌وێت بچێته شارێكی دیكه‌وه.
دوێنێ دووشه‌ممه (15-6-2015)، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار، له‌به‌یانه‌كه‌یدا رایگه‌یاند، رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش)، بڕیارێكی سه‌پاندووه به‌سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی، ئه‌ویش بریتییه له وه‌رگرتنی یه‌ك ملیۆن دینار بۆ هه‌ر خێزانێك، بیه‌وێت بچێته شارێكی دیكه‌وه.
ئه‌و ئه‌نجومه‌نه روونیشی كرده‌وه: "ئه‌و كار‌و كرده‌وانه‌ی، رێكخراوی تیرۆریستی داعش په‌یڕه‌وی ده‌كات له‌ناوچه‌كه‌دا، گوزارشته له تاوانێكی گه‌وره ده‌رهه‌ق به مرۆڤایه‌تی و قه‌یرانێكی تازه‌شه، به‌رۆكی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ی گرتووه".
هه‌ر له‌به‌یانه‌كه‌دا هاتووه: "خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ی كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشن، به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌و بڕه پاره‌یه تاوه‌كوو ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش نه‌یان توانیوه ده‌ربچن"
رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلام (داعش)، له دوای گرتنی مووسڵ، ده‌ستی به‌سه‌ر زۆربه‌ی شاره‌كانی ئه‌نبار داگرتووه و گه‌مارۆی داون، به‌تایبه‌تی شاره‌كانی: "فه‌لوجه، كرمه، روممادی، روتبه، هیت، قائیم، عانه و راوه".