توركيا و ئيسرائيل دۆستايه‌تيان نوێ ده‌كه‌نه‌وه
K24 – ھەولێر
مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ده‌ڵێت: به‌رپرسانى توركيا و ئيسرائيل كار بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى نێوانيان ده‌كه‌ن.
چاوش ئۆغڵۆ، رايگه‌ياند، به‌رپرسانى توركيا و ئيسرائيل، به‌م دواييانه ديدارێكيان ساز كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانيان ئاسايى بكه‌نه‌وه.
رۆژنامه‌ى حوڕيه‌تى توركيا نووسيويه‌تى: "ئاساييه هه‌ردوولا وتوێژ بكه‌ن، به بێ وتوێژ چۆن ده‌كارن كێشه‌كانى نێوانيان چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
چاوش ئۆغڵۆ، ئه‌وه‌شى دركاندووه، له ئاستى شاره‌زايان، هه‌ردوو وڵات ده‌مێكه كار بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌ن.
له 2010دا كاتێك يه‌كه‌يه‌كى كۆماندۆى ئيسرائيل هێرشيكرده سه‌ر كه‌شتييه‌كى توركيا، كه نزيك كه‌ناراوه‌كانى غه‌ززه كه‌وتبوويه‌وه، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا تێكچوون.
له‌و هێرشه‌ى سوپاى ئيسرائيلدا 9 هاووڵاتى توركيا كوژران.
باراك ئۆباما، سه‌رۆكى ئه‌مريكا، مكوڕ بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بنيامين ناتانياهۆى سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل داواى لێبووردن له توركيا بكات. ناتانياهۆ ئه‌و داوايه‌ى كرد و هه‌ردوولا هاتنه سه‌ر ئه‌و بڕوايه‌ى باسى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى قوربانييه‌كان بكه‌ن.