هيومان رايتس ۆچ: هاوپه‌يمانێتى دژى يه‌مه‌ن پێشێلكارى ترسناكى ئه‌نجامداوه
K24- هه‌ولێر
رێكخراوى هيومان رايتس ۆچ رايگه‌ياند، بۆردومانه ئاسمانييه‌كانى هاوپه‌يمانێتى عه‌ره‌بيى دژ به حوسييه‌كان ده‌يان هاووڵاتى مه‌ده‌نييان كردووه‌ته قوربانى و سه‌دان دامه‌زراوه و بيناى شارى سه‌عده خاپوور كراوون و ئامانجى سه‌ربازييان نه‌پێكاوه.
ساره ويتسۆن، به‌ڕێوبه‌رى رێكخراوه‌كه بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، رايگه‌ياند، "بۆردومانه‌كان پێشێلكارييه‌كى ترسناكى ياساكانى جه‌نگن و پێويسته لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى جدييان له‌باره‌وه بكرێت".
راپۆرتى رێكخراوه‌كه، ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه، بۆردومانكردنى شارى سه‌عده كوژرانى 59 كه‌س كه 35يان منداڵ و 14يان ژنن لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
هيومان رايتس ۆچ، داواى له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كرد، هه‌وڵه‌كانى بخاته‌گه‌ڕ بۆ لێكۆڵينه‌وه له‌و ره‌وشه‌ى به‌هۆى بۆردومانكردنى يه‌مه‌نه‌وه درووست بووه. هه‌روه‌ها داوايكردووه، ئه‌مريكا فشار بخاته سه‌ر عه‌ره‌بستان بۆ ئه‌وه‌ى رێزى ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌كان بگرێت و چيديكه مه‌ده‌نييه‌كان نه‌كاته ئامانج.