توركیا.. مه‌هه‌په هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌په ره‌تكرده‌وه
K24 – ھەولێر
سه‌رۆكی پارتی ناسیۆنالیستی توركیا(مه‌هه‌په)، رایگه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پارته‌كه‌یان به هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان(ئه‌كه‌په) به‌شدار نابن بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت.
دوێنێ سێشه‌مه (14-7-2015)، "ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ"، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌رێكه‌ری توركیا و راسپێردراوی شاندی دانوستانكاری ئه‌كه‌په، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له به‌رده‌م په‌رله‌مانی توركیا له ئه‌نقه‌ره، رایگه‌یاند، "به‌خچه‌لی"، سه‌رۆكی پارتی ناسیۆنالیستی توركیا(مه‌هه‌په)، پێی راگه‌یاندووه ئه‌كه‌په به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی گرتوویه‌ته‌به‌ر، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نین حكوومه‌تیان له‌گه‌ڵدا پێك بهێنێت.
دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، پارتی دادوگه‌شه‌پێدان(ئه‌كه‌په)، توانی 258 كورسی مسۆگه‌ر بكات، به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكوومه‌ت، ماوه‌یه‌كه ده‌ستی كردووه به دانوستانكردن له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی توركیا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌حمه‌د داود ئۆغۆلۆ وه‌كو سه‌رۆك شاندنی دانوستانكاری ئه‌و پارته راسپێردراوه، بۆ تاوتوێكردنی پرسی پێكهێنانی حكوومه‌ت به هاوپه‌یمانی.