موختار بلموختار كێیه؟
K24- هەولێر
هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى كوژرانى موختار بلموختارى رێبه‌رى كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌لمورابیتونى جه‌زائیرى، پرسیارى زۆرتر له باره‌ى رابردووى ئه‌و به‌رپرسه‌ى رێكخراوى ئه‌لقاعیده و كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌لمورابیتون درووست بوو.
بلموختار، له حوزه‌یران / یۆنیۆى 1972 له گوندى غردایه، هه‌ڵكه‌وتوو له ده‌روازه‌ى بیابانى گه‌وره له‌دایكبووه. ئه‌و له ساڵى 1991 به‌ر له‌وه‌ى ته‌مه‌نى ببێته بیست سالأ به مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له "جیهاد" روویكردووه‌ته ئه‌فغانستان و له‌وێ چاوى چه‌پى له‌ده‌ستداوه.
پێشتر ئه‌میرى "رێكخراوى ئه‌لقاعیده له وڵاتى مه‌غریبى ئیسلامى" بووه.
دواتر له ئه‌لقاعیده جیابووه‌ته‌وه و خۆى سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌یه‌كى كردووه و له ژێر ناوى "واژووكاران به خوێن" له كۆتایى 2012 جیابوونه‌وه‌ى خۆى راگه‌یاندووه.
له كانوونى دووه‌م / یه‌نایرى 2013، به‌رپرسیارێتى له رفاندن و به بارمته‌گرتنى ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى بیانى له دامه‌زراوه‌ى ئه‌میناس، له جه‌زائیر راگه‌یاندووه و به‌و هۆیه‌وه 37 بیانى و جه‌زائیرى كوژراوون.
حكوومه‌تى چاد، له نیسان / ئه‌پریڵى 2013 رایگه‌یاند، بلموختار كوژراوه، به‌ڵام ناوبراو مانگێك دواتر واته له ئایار / مایۆى 2013 به‌رپرسیارێتى كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆریستى له نایجیریا گرته ئه‌ستۆ كه 20 كه‌س له ئاكامییدا كوژران.
هه‌ر له 2013 كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌لمورابتوون له‌گه‌لأ رێكخستنى " ته‌وحید و جیهاد له خۆرئاواى ئه‌فریقیا" یه‌كیان گرت، كه ئه‌و گرووپه‌یان توانیبووى له پایزى 2011ه‌وه تا سه‌ره‌تاى 2013 ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌كانى باكوورى وڵاتى "مالى"دا بگرێت.
كۆمه‌ڵه‌كه‌ى بلموختار، له ئایار/ مایۆى رابردوودا، به‌یعه‌تییان دایه رێكخراوى "ده‌وڵه‌تى ئیسلامى" و خۆیان وه‌ك سه‌ربازى داعش له مه‌غریبى عه‌ره‌بیى ناساند.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌دا، بلموختار هه‌ڵوێستێكى دژى گرته به‌ر و رایگه‌یاند، ئه‌و به‌یعه‌ت ناداته ئه‌بو به‌كر به‌غدادیى و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئامێزى رێكخراوى ئه‌لقاعیده و جارێكى دیكه به‌یعه‌تى خۆى بۆ ئه‌یمه‌ن زه‌واهیرى رێبه‌رى رێكخستنى ئه‌لقاعیده نوێكرده‌وه.
له جه‌زائیر، به تۆمه‌تى "تیرۆرى نێوده‌وڵه‌تى و كوشتن و رفاندن" دووجار سزاى له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر بلموختاردا سه‌پێندراوه.
هه‌روه‌ها له مۆریتانیا به تۆمه‌تى تیرۆركردنى چوار هاووڵاتى فه‌ره‌نسایى له كانوونى یه‌كه‌م / دیسه‌مبه‌رى 2007 و رفاندنى دوو كه‌نه‌دایى له 2008 و 3 ئیسپانى و دوو ئیتاڵیایى له 2009 تۆمه‌تبار كراوه.