هيومان رايتس ۆچ: له ميسر ده‌سه‌ڵات خه‌ڵك بێسه‌روشوێن ده‌كات
K24- هەولێر
رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى بۆ چاودێرى مافه‌كانى مرۆڤ ناسراو به هيومان رايتس ۆچ رايگه‌ياند، ده‌سه‌ڵاتى ميسر، ده‌يان كه‌سيان بێسه‌روشوێنكردووه و تا ئێستا هيچ زانيارييه‌ك له باره‌يانه‌وه نييه.
رێكخراوه‌كه داواى له ده‌سه‌ڵاتى ژه‌نه‌راڵ عه‌بدولفه‌تاح سيسى سه‌رۆكى ميسر كردووه، هه‌موو ئه‌و هاووڵاتييانه ئازاد بكات، كه به شێوه‌ى ناياسايى ده‌ستگيركراوون، ياخود بێسه‌روشوێنكراوون.
هه‌روه‌ها له راپۆرتێكدا ئه‌و رێكخراوه داواشى كردووه، پێداچوونه‌وه بۆ شێوازى ده‌ستگيركردنى هاووڵاتييان بكرێت و له‌به‌رده‌م دادگايه‌كدا كه ره‌چاوى بنه‌ما و پێوه نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى دادگاييكردنى تێدا كرابێت، دادگاييبكرێن.
بێسه‌روشوێنكردن، به يه‌كێك له پێشێلكارييه مه‌ترسيداره‌كانى ياسايى نێوده‌وڵه‌تى و پرسى مافه‌كانى مرۆڤ هه‌ژمار ده‌كرێت.
رێكخراوى هيومان رايتس ۆچ له لێكۆڵينه‌وه‌دايه بۆ ئه‌وه‌ى بزانێت ئايا بڕيارى بێسه‌روشوێنكردنى هاووڵاتيانى نه‌يارى ده‌سه‌ڵاتى سيسى سياسه‌تى ره‌سمى حكومه‌ته ياخود كرده‌وه‌يه‌كى بێ به‌رنامه‌يه، به‌و پێيه‌ى ئه‌گه‌ر سياسه‌تى ره‌سمى حكومه‌ت بێت ئه‌وا به كرده‌وه‌ى جينۆسايد و پاكتاوكردن هه‌ژمارى ده‌كات.
ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تييه داواشى له ئه‌مريكا و ئه‌مريكا كردووه چيديكه هاوكارى ده‌زگا ئه‌منييه‌كان و ئه‌منى ناوخۆيى ميسر نه‌كه‌ن، تا ئه‌و كاته‌ى ميسر لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى راشكاوانه له باره‌ى ئه‌و پێشێلكارييانه‌وه ده‌كات.