داود ئۆغلۆ: ته‌قينه‌وه‌كه‌ى پرسووس داعش بووه
K24 – ھەولێر
دوێنێ ٢٠ى تەمووزى ٢٠١٥ به‌مه‌به‌ستى به‌شداريكردنى له هه‌ڵمه‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شار كۆبانێ، كۆمه‌ڵێك چالاكوانى گه‌نج له "باخچه‌ى ناوه‌ندى رۆشنبيرى ئامارا" له شارى "پرسووس" كۆبوونه‌وه، له ئه‌نجامدا تەقینەوەیەکى خۆکوژى باخچه‌كه‌ى هه‌ژاند و نزيكه‌ى ٣٠ كه‌س گيانيان له ده‌ست دا و و زیاتر لە ١٠٠ كه‌سيش برينداربوون.
ئه‌مڕۆ( 21-7-2015)، "ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ"، سه‌رۆك وه‌زيرانى توركیا، سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری " پرسووس "، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند: "بەڵگە سەرەتاییەكان ئەوە ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن كه داعش تەقینەوەكەی شارۆچكەی پرسووسى ئەنجامدابێت".
ئۆغلۆ گوتیشی: "هەموو رێوشوێنیكیان لە دژی دەوڵەتی ئیسلامی گرتووه‌ته‌به‌ر و بەردەوامیش دەبن لەسەری تاوه‌كوو ده‌گه‌ينه ئه‌نجامێك".
روونیشی كرده‌وه: "هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا بڵاوه‌یان كردووه له‌سه‌ر سنووری نێوان سووریا و توركیا، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له دووباره بوونه‌وه‌ی كرده‌یه‌كی خۆكوژی له‌و جۆره بگیرێت".
بە پێی راپۆرتی دەزگاكانی راگەیاندنی توركیا، كچێكی تەمەن20ساڵ تەقینەوەكەی ئەنجامداوە و جێ پەنجەی تەقینەوەكەش لە كاری داعش دەچێت.
له‌لايه‌كى ديكه‌وه، "ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان"، سه‌رۆك كۆمارى توركيا، گوتي: "30 كه‌س له ته‌قينه‌وه‌كه‌ى پرسووس كوژاروه، تيرۆريستان هيچ دينێكيان نييه، ئه‌مه خراپترىن كاره‌ساتى ده‌ستدرێژيه له دواى رووداوه‌كه‌ى ساڵى 2013 كه توركيا به‌خۆيه‌وه بينيوه".
له‌لايه‌كى ديكه‌وه، "ريتشارد مور"، نوێنه‌رى كونسوڵخانه‌ى به‌ريتانيا له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر رايگه‌ياند: "به‌ريتانيا شان به‌شانى توركيا ده‌وه‌ستێت و ئيدانه‌ى هه‌موو جۆره كرده‌يه‌كى تيرۆرى و تيرۆريستان ده‌كات".
شارۆچكەی پرسوس سەربە پارێزگای ئۆرفەیه، هاوسنوورە لەگەڵ شاری كۆبانێ، ئەم شارۆچكەیە به‌پێى پەیمانی لۆزان لە ساڵی 1923 خراوەتە سەر توركیا و 10كیلۆمەتر لە سنوورەوە دوورە.