چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى باوگژى سك

K24- هه‌ولێر
باوگژى سك، بريتيه له كۆبوونه‌وه‌و په‌كگخواردنه‌وه‌ى هه‌وا له‌ناو گه‌ده‌ى مرۆڤ، به‌جۆرێك په‌ستان له‌سه‌ر گه‌ده دروست ده‌كات و مرۆڤ هه‌راسان ده‌كات، بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م حاڵه‌ته ده‌توانيت ره‌چاوى ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه بكه‌يت:
1-سه‌رئاو دوا مه‌خه: یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ى ده‌بێته هۆى باوگژ، دواخستنى سه‌رئاوه له‌كاتى خۆیدا، هه‌و‌ڵبده به‌هیچ جۆرێك پاشماوه له سكى خۆتدا نه‌هێڵیته‌وه و له‌كاتى خۆیدا سه‌ر ئاو بكه.
2-كه‌م بخۆ و نه‌وسن مه‌به: خواردنى زۆر له‌ژه‌مێكدا، ده‌بێته هۆى دروستبوونى قورسایى له‌سه‌ر گه‌ده و دروستبوونى باوگژ، ئه‌و كه‌سانه له ژه‌مێكدا زۆر ده‌خۆن، ده‌توانن سێ ژه‌مى نان خواردن بكه‌نه پێنج ژه‌م له هه‌ر ژه‌مێكدا بڕێكى كه‌م بخۆن.
3-پاروو به‌بى جووین قووت مه‌ده:- خێرایى له خواردندا ده‌بێته هۆى قووتدانى پاروو به‌بێ ئه‌وه‌ى به‌باشى بیجوویت جگه له‌مه‌ش واده‌كات هه‌وا له‌گه‌ڵ خۆراك بچێته به‌شی گه‌ده و ده‌بێته یارمه‌تیده‌ر بۆ دروستبوونى باوگژ.
4- له‌ساته‌وه‌ختى خواردندا هێمن به: شرپرزه‌یى و دڵه‌ڕاوكى له‌كاتى خواردندا، واده‌كات هه‌وا له‌گه‌ڵ خۆراكدا بچێته گه‌ده‌وه، به‌مه‌ش ده‌بێته هۆكارى دروستبوونى باوگژ.
5-دووربكه‌ره‌وه له‌و خۆراكانه ده‌بنه هۆى باوگژ: به‌تایبه‌تى "پیاز، چه‌ره‌زات، فاسۆلیا، خواردنى سوره‌وه‌كراو، ساس، شیرنه‌مه‌نى، پاقله‌مه‌نييه‌كان به تايبه‌تى نۆك، خواردنى نه‌كوڵاو، نانى وشك، نيسك، تووى وشك كرا‌و، ..هتد"