دۆس سانتۆس به میدیاكان ناسێنرا
K24- هەولێر
جیۆڤانی دۆس سانتۆس، یاریزانی نێوده‌وله‌تی مه‌كسیكی به فه‌رمیی وه‌كو یاریزانی یانه‌ی لۆس ئه‌نجلۆس گالاكسیی ئه‌مریكی به میدیاكان ناسێنرا.
دۆس سانتۆس كه پێشتر گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ل یانه ئه‌مریكییه‌كه واژوو كردبوو، دوای ناسێنرانی به میدیاكان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی كردنی به گالاكسییه‌وه گوتی 'ئه‌مه یانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، ئێمه یاریزانی گه‌وره‌مان هه‌یه و من بۆ به‌ده‌ستهێنانی ناسناو هاتوومه‌ته ئێره، من زۆر دڵخۆشم كه په‌یوه‌ندیم به لۆس ئانجلۆس گالاكسییه‌وه كرد'.
یاریزانه 26 ساڵانه‌كه هه‌ینی (7-8-2015) له پاڵه‌وانه‌كانی كۆنكاكاف یه‌كه‌م یاریی خۆی به درێسی گالاكسی له به‌رامبه‌ر سێنتراڵ ئێفسی ئه‌نجام ده‌دات.