ئه‌و خواردنانه‌ی بۆ دابه‌زاندنی کێش به‌سوودن

کۆمه‌ڵیک جۆری خواردن که‌ راسته‌وخۆ کاریگه‌ری ‌ له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی کێشی له‌ش هه‌یه‌

K24- هەولێر

کۆمه‌ڵیک جۆری خواردن که‌ راسته‌وخۆ کاریگه‌ری ‌ له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی کێشی له‌ش هه‌یه‌:
1- هێلكە: بەگشتی بەسعودە بۆ تەندروستی، بەگوێرەی توێژینەوەكان زیانی بۆ كۆلیسترۆڵ‌ و جەڵدەی دڵ نغیە لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر بەیانیان بخورێت كاریگەری بۆ دابەزاندنی كێش دەبێت.
2- شیر: زۆر بەسودە بۆ لەش، توێژینەوە ئەمریكاییەكان دەریدەخەن كە ئەو گەنجانەی رۆژانە 30 گرام شیر دەخۆنەوە، لەماوەی 6 مانگدا 5 كیلۆ لەكێشیان دادەبەزێت.

3- ماسی سه‌له‌مون: ئەم جۆرە ماسییە وشکه‌ ئەمەش وا دەكات كە سودبەخش بێت بۆ دابەزاندنی كێش، ساله‌مون بڕێكی زۆر پرۆتینی تێدایەو سەرەڕای ئەوەش زۆربەی پێكهاتە بەسودەكانی تێدایە.

4- سەوزەو میوه‌کان: بەگشتی هەموو جۆرەكانی سەوزەو میوه‌یه‌ک ماددەی ریشاڵیی‌ و ڤیتامینیان تێدایە، بەگشتی زۆر بەسودن بۆ دابەزاندنی كێش لەماوەیەكی كەمدا.

5- شوتی: مادی ئەمینۆی تێدایە بەگوێرەی زانیارە گشتییەكان ئەمینۆ رۆڵێكی باشی لەدابەزاندنی كێشدا هەیە بەتایبەتی لەماوەیەكی كەمدا، بەهەمان شێوەش بڕێكی زۆر ئاوی تێدایە كە دیسانەوە سودێكی باشی هەیە بۆ تەندروستی. 

6- چای سەوز: ئەم جۆرە چایە بڕێكی زۆر ڤیتامینی تێدایە و بەسودە بۆ دابەزاندنی كێش، رۆژانە پێویستە پێنج كوپ لەم جۆری چایە بخورێتەوە بۆ دابەزاندنی كێش، سەرەڕای ئەوەش سودیكی باشی بۆ هەموو بەشەكانی دیکه‌ی لەش هەیە.

7- تونا: بڕێكی زۆر پرۆتینی تێدایە‌و بەهەمان شێوە بڕێكی كەم كالۆری و چەوری تێدایە. 

8- گوێز: هەرچەندە بەوە  ناسراوە كە چەوری زۆر تێدایە، بەڵام بەسودەو كاریگەری باشی هەیە لەسەر دابەزاندنی كێش، ده‌شبێت رۆژانە بڕێكی كەمی لێ بخورێت. 

9- ئاو: ئاو كالۆری تێدا نیەو هەركاتێك برسیت بێت دەتوانیت بڕێكی زۆر ئاو بخورێتەوە كە دەتوانێت كۆنترۆڵی ئارەزووی خواردن بكات.

10- فاسۆلیای رەش: فاسۆلیای رەش بڕێكی زۆر پرۆتین‌ و ریشاڵی تێدایە، لەرووی وزەشەوە بەسودە بۆ لەش. 

11- پەنیری وشك: ئەم جۆرە پەنیرە بڕێكی زۆر پرۆتینی تێدایە، وە هەروەها چەوری كەمی تێدایە‌و یارمەتییەكی زۆر دابەزاندنی كێشی لەش دەدات.

12- ماست: ماست زۆر بەسودە بۆ ئەوەی بتەوێت بە كێشێكی كەم بمێنیتەوە،  بەكتریای بەسودی تێدایە بۆ ریخۆڵە.

13- زەڵاتە: زەڵاتە زۆر گرنگە بۆ تەندروستی ،لەبەرئەوەی پێك هاتوە لە میوەو سەوزە بۆیە كاریگەری بۆ سەر دابەزاندنی كێش هەیە.،دەبێت رۆژانەش بەردەوام بخورێت.

14- ترێ‌‌ و توتڕك: ئەم جۆرە میوانە بڕێكی كەم چەورییان تێدایە‌و دەتوانێت سودی لێ وەربگیرێت بۆ پڕ كردنی گەدە بەبێ‌ قەڵەو بوون.

15- قاوە: قاوە سودێكی گەورەی هەیە  بۆ پرۆسەی گۆڕینی قۆناغی خواردن بۆ وزەوو هاوكات سودێكی زۆری هەیە بۆ دابەزاندنی كێش بۆ ئەوەی كێشێكی گونجاوت هەبێت، رۆژانە 2 جار قاوە بخۆرەوە.