بايدن ده‌يه‌وێت كێبركێى هيلارى كلينتۆن بكات

K24- هەولێر
رۆژنامه‌ى نيويۆرك تايمزى ئه‌مريكايى بڵاويكرده‌وه، جۆزێف بايدن، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مريكا، به نيازه له هه‌ڵبژاردنى ناوخۆيى پارتى ديموكراته‌كان، كێبڕكێى هيلارى كلينتۆن بكات به مه‌به‌ستى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا.
به گوێره‌ى زانيارى رۆژنامه‌كه، بايدن، له‌گه‌ڵ ژماره‌ه‌ك له هاوڕێ و دۆسته نزيكه‌كانى كۆبووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى مژارى خۆ كانديدكردنى بۆ به‌ده‌ستهێنانى ده‌نگى ديموكراته‌كان تاوتوێ بكات.
هه‌وڵى بايدن، دواى ئه‌وه دێت، هيلارى كلينتۆن رووبه‌ڕووى ره‌خنه بووه‌ته‌وه به هۆى ئه‌وه‌ى پۆستى ئه‌ليكترۆنى خۆى (ئيمه‌يڵ)ى بۆ راپه‌ڕاندنى كاروبارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى به‌كارهێناوه.
برياره له 2016دا پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى له ئه‌مريكا به‌ڕێوه‌بچێت.
هه‌ريه‌ك له ديموكراته‌كان و كۆمارييه‌كان سه‌رقاڵى ئاماده‌كاريين بۆ به‌شداريكردنيان له پرۆسه‌كه.
رۆژنامه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، ژماره‌يه‌ك له سياسه‌تمه‌دار و سپۆنسه‌ره‌كانى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى ديموكراته‌كان نيگه‌رانن له ده‌ركه‌وتنى خاڵى لاواز له گوتارى هيلارى كلينتۆندا و بڕوايان وايه پێويسته پاڵێوراوى ديموكراته‌كان له سه‌ره‌تاى رێگه به به‌هێزييه‌وه ده‌ربكه‌وێت.
هه‌رچه‌نده توێژى سياسه‌تمه‌دارانى ئه‌مريكا ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه ئاماژه‌يان به خۆكانديدكردنى بايدن داوه به‌ڵام تا ئێستا ناوبراو به فه‌رمى هيچ لێدوانێكى له‌و باره‌يه‌وه رانه‌گه‌ياندووه.
پێش ئه‌وه‌ى باراك ئۆباما سه‌ركه‌وتن له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ستبهێنێت و ببێته سه‌رۆكى ئه‌مريكا، بايدن له هه‌ردوو خولى 1998 و 2008ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكادا خۆى بۆ پۆستى سه‌رۆكايه‌تى پاڵاوتبوو.
له ناو كۆمارييه‌كاندا 17 پاڵێوراو بۆ پۆستى سه‌رۆكايه‌تى و له ناو ديموكراته‌كانيش 5 پاڵێوراو تا ئێستا بڕياريان داوه خۆيان كانديد بكه‌ن و كێبڕكێ بكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانى ده‌نگى زۆرينه‌ى حزبه‌كانيان بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك پاڵێوراوى فه‌رمى حزبه‌كانيان ده‌ستنيشان بكرێن و به‌شدارى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا له 2016دا بكه‌ن.