بۆچى پياوان زووتر و ژنان دره‌نگتر ده‌مرن

K24- هەولێر
له كۆتاييدا زانايان وه‌ڵامى ئه‌و پرسياره‌يان دۆزييه‌وه، ئايا بۆچى ناوه‌ندى رێژه‌يى ته‌مه‌نى ژنان درێژتره له ته‌مه‌نى پياوان؟ وه‌ڵامه‌كه له توێژينه‌وه‌يه‌كى زانستييدا ده‌ركه‌وتووه.
له قوتابخانه‌ى ديڤيس، سه‌ر به زانكۆى باشوورى كاليفۆرنيا (USC)، له ئه‌مريكا، زانايانى بوارى پيريى به‌دواداچوونێكيان بۆ ته‌مه‌نى ئه‌و كه‌سانه كردووه له سه‌د ساڵى 1800 له‌دايكبوون و تا 1935 ژياوون. نموونه‌يان له 13 وڵاتى پێشكه‌وتوو وه‌رگرتووه.
زانايان به‌و ئه‌نجامه گه‌يشتوون، ئه‌و كه‌سانه‌ى له دواى 1880 له‌دايكبوون، ژنان به رێژه‌ى %70 كه‌متر له پياوان مردوون.
هه‌روه‌ها به‌و ئه‌نجامه‌ش گه‌يشتوون، جگره كێشان، نه‌خۆشييه‌كانى دڵ و خوێن، هۆكارى سه‌ره‌كى زيادبوونى حاڵه‌ته‌كانى مردنه له‌ناو ئه‌و پياوانه‌ى ته‌مه‌نييان له سه‌رووى 40 ساڵييه‌وه‌يه.