ئيسرائيل.. تۆمه‌تبارانى سووتاندنى ماڵێكى فه‌له‌ستينى ئازاد كران

K24 – فه‌له‌ستين
ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى ئيسرائيل، ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌يان ئازاد كرد، كه به تۆمه‌تى سووتاندنى كۆرپه‌يه‌كى فه‌له‌ستينى له ماڵه‌كه‌ى خۆيان‌دا، رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو ده‌ستگير كرابوون.
گوته‌بێژى ده‌زگاى ئه‌منى ناوخۆيى ئيسرائيل (شين بيت)، رايگه‌ياند، لايه‌نه ئه‌منييه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌يان ئازاد كردووه، كه به هۆى تێوه‌گلانيان له سووتاندنى ماڵێكى فه‌له‌ستينى و گيان له‌ده‌ستدانى كۆرپه‌يه‌كى فه‌له‌ستينى و باوكه‌كه‌ى به‌و هۆيه‌وه، ده‌ستگير كرابوون.
پێشتر سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل، بنيامين ناتانياهۆ، به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى دابوو لێكۆڵينه‌وه له‌و دۆسييه‌يه بكات و رايگه‌ياندبوو، سووتاندنى منداڵێكى فه‌له‌ستينى له ماڵه‌كه‌ى خۆيان‌دا تاوانه و چاوپۆشى لێ ناكرێت.
عه‌لى ده‌وابشه، ته‌مه‌نى ته‌نيا 18 مانگ بوو، ئه‌و له ماڵى خۆيان‌دا له 31ى ته‌مموزى 2015، به هۆى سووتاندنى ماڵه‌كه‌يان له لايه‌ن ژماره‌يه‌ك جووله‌كه‌ى توندڕه‌وه‌وه گيانى له ده‌ستدا و باوكيشى به هۆى زۆرى رێژه‌ى سووتانه‌كه‌ى، دواى چه‌ند رۆژێك مانه‌وه له نه‌خۆشخانه گيانى له ده‌ستدا.