توركيا.. شكستى دانووستانه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌ت راگه‌يه‌ندرا

K24 – هه‌ولێر
ئه‌حمه‌د داوودئۆغلۆ، سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا رايگه‌ياند، ئه‌گه‌رێكى به‌هێز هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له توركيا ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، له‌گه‌ڵ كه‌مال كليچدار، سه‌رۆكى پارتى گه‌لى كۆمارى توركيا به بێ هيچ ئه‌نجامێك كۆتايى پێهات.
شكستهێنانى دانووستانى نێوان لايه‌نه‌كانى توركيا و پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى ئيسلامى، به‌رپرسانى باڵاى ئه‌و حزبه‌ى ناچار كردووه، بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت بكه‌ن.
ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵۆ له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا شكستهێنانى دانووستانه‌كانى راگه‌ياند.
ئه‌و له ئه‌نقه‌ره بۆ رۆژنامه‌وانان قسه‌ى كرد و گوتى: "نه‌گه‌يشتينه هيچ بنه‌مايه‌كى گونجاو بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى هاوبه‌ندى".
گوتيشى: "ئه‌گه‌رێكى زۆر به‌هێزه پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ئه‌نجام بدرێت".
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا ئه‌وه‌شى گوت: "ره‌نگه ئه‌و تاكه بژارى به‌هێز بێت له‌به‌ر ده‌ستمان".
له 7ى حوزه‌يرانى رابردوودا، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له توركيا به‌ڕێوه چوو.
له‌و پرۆسه‌يه‌دا، پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ئيسلامى به رێژه‌ى له سه‌دا 40 ده‌نگه‌كانى كه‌مى كرد.
له به‌رامبه‌ردا پارتى ديموكراتى گه‌لان (هه‌ده‌په)، كه پارتێكى كوردييه له باكوورى كوردستان توانى بۆ يه‌كه‌مجار به‌ربه‌ستى له سه‌دا 10 بشكێنێت و 81 كورسى له په‌رله‌مانى توركيا به‌ده‌ستبهێنێت.
هاوڕێ له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنى كێشه‌ى سياسى له توركيادا، حكوومه‌ته ئيسلامييه‌كه‌ى ئه‌و وڵاته له 24ى ته‌مموزى رابردوودا، شه‌ڕى له دژى "تيرۆر" راگه‌ياند و له يه‌ك كاتدا بۆردومانى بنكه و باره‌گاكانى پارتى كرێكارانى كوردستانى له سنوورى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك مۆڵگه‌ى داعشى له سووريا كرد.
ماڵپه‌ڕى فرانس 24 نووسيويه‌تى: "هه‌رچه‌نده توركيا رايگه‌ياندووه شه‌ڕى تيرۆر ده‌كات، به‌ڵام له واده‌ى ده‌ستپێكردنى پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى دژى تيرۆر ته‌نيا 3 جار بۆردومانى چه‌كدارانى داعشى كردووه و به شێوه‌يه‌كى سه‌ره‌كى ته‌ركيزى له‌سه‌ر باره‌گاكانى پارتى كرێكارانى كوردستانه".
به گوێره‌ى راى شاره‌زايان، وه‌ك ئه‌وه‌ى ماڵپه‌ڕه‌كه بڵاوى كردووه‌ته‌وه، پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى توركيا راى شه‌قامى نه‌ته‌وه‌ييه ره‌گه‌زپه‌رسته‌كانى توركياى خستووه‌ته خزمه‌ت ئه‌جێنداى پارتى دادوگه‌شه‌پێدانه‌وه.