داعش سنووره‌كانى خۆى كۆنترۆڵ ده‌كات

K24 – ھەولێر
چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى (داعش)، رێگە ناده‌ن دانیشتوانی ژێر دەسەڵاتی ناوچەكە جێ بھێڵن.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ستى K24 كه‌وتووه، چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى (داعش)، رێگرى ده‌كه‌ن له دانیشتوانى ژێرى ده‌سه‌ڵاتى خۆى و ھەركەسێكیش لە كاتی ھەڵھاتن دەستگیربكرێت دەستبەجێ فەرمانی لە سێدارەدانی بەسەردا جێبەجێ دەكرێت.
جێ‌ھێشتنی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش ته‌نیا لەلایەن ھاووڵاتیانەوە نیە، بەڵكو چەندین چەكداری سه‌ر به‌و رێكخراوه ریزەكانی ئەو رێكخراوەیان جێھێشتووە، بۆیە داعش ھەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی سنورەكانی خۆی دەدات .
له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی رابردوو، چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی(داعش) هێرشیان كرده سه‌ر پارێزگای موسڵ، دوای كشانه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، ئه‌و پارێزگه‌یه‌یان داگیركرد و چه‌ندین جۆر چالاكی كوشتن و بڕینی ده‌رهه‌ق به دانیشتوانی ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆیه‌وه زیاتر له 3 ملیۆن كه‌س ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق بوون به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان.