زياتر له 20 هه‌زار په‌نابه‌ر گه‌يشتوونه‌ته يۆنان

K24 – ھەولێر
رێكخراوى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان رايگه‌ياند، به‌هۆى خراپى بارودۆخى ئه‌و وڵاتانه‌ى كه جه‌نگيان تێدا هه‌ڵگيرساوه، رێژه‌ى په‌نابه‌ران بۆ وڵاتى يۆنان زيادى كردووه، به‌جۆرێك ته‌نيا له يه‌ك هه‌فته‌دا زياتر له 20 هه‌زار كه‌س گه‌يشتوونه‌ته يۆنان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (18-8-2015) كۆمسيۆنى باڵاى په‌نابه‌رانى سه‌ر به نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان رايگه‌ياند: "له ماوه‌ى يه‌ك هه‌فته‌ى رابردوودا 20 هه‌زار 843 په‌نابه‌ر به‌شێوه‌يه‌كى نا ياسايى له رێگاى ده‌رياوه گه‌يشتوونه‌ته يۆنان، نزيكه‌ى 82% هاووڵاتى سووريايين و 14% ئه‌فغانين و 3% عێراقين".
ئه‌و كۆمسينه روونيشى كرده‌وه: "ته‌نيا له‌ساڵى 2014 رێژه‌ى 50%ى په‌نابه‌ران به‌ناياسايى گه‌يشتوونه‌ته وڵاتى يۆنان كه ژماره‌يان 43 هه‌زارو 500 په‌نابه‌ر بووه، به‌ڵام ته‌نيا له مانگى ته‌موزى ساڵى 2015دا 50 هه‌زار و 242 په‌نابه‌ر گه‌يشتوونه‌ته يۆنان، واته رێژه‌ى په‌نابه‌رانى ته‌نيا مانگێكى ساڵى 2015 زۆر زياتره به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵێكى رابردوو".
راشيگه‌ياندووه: "حكوومه‌تى يۆنان داواى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان كردووه كه هاوكارى مرۆيى بۆ په‌نابه‌رانى وڵاته‌كه‌ى دابين بكه‌ن، بۆيه له ئێسته‌دا يۆنان خه‌ريكى پێكهێنانى يه‌كه‌يه‌كى كارگێڕيه تايبه‌ت به كاروبارى په‌نابه‌ران و هاوكارى كردنيان".