تێستی دووگیان بە مۆبایل

زانایانی ئەڵمانیا ئاشكرایان كرد، لەمەودوا دەتواندرێت لە رێگەی مۆبایلی زیرەکەوە نەخۆشی شەکرە

K24- هەولێر
و سکپڕی و ژەهراوی بوون و تەنانەت دووگیانی و چەند دۆخێکی دی لە جەستەی مرۆڤدا دیاری بکرێت.
زانایانی ناوەندی تەكنەلۆژیای ئۆپتیكی زانكۆی هانۆڤەری لە ئەڵمانیا، توانییان سستەمی شەپۆلی پلازمۆنی رووكەش (ئێس پی ئار) بگوێزنەوە ناو سیستەمی مۆبایل، لەسەر شێوەیەكی ئەلیكترۆنی سیستەمی ئێس پی ئار، لەسایەی گۆڕانی ئۆپتیكیەوە دەتواندرێت كاریگەرییەكانی بایۆلۆژی لەكاتی راستدا دیاری بكات. 
سیستەمەكە بەشێوەیەك كار دەكات كە هەستەوەر(سەنسەر)ێكی فایبەر ئۆپتیكی لە شوێنی فلاش و كامێراكە دادەنرێت و دواتر لە رێگەی بەرنامەیەكی تایبەتەوە، تەواوی ئەو زانیارییانەی لە هەستەوەرەكەوە وەرگیراوە لەسەر شاشەی مۆبایلەكە دەردەكەوێت. 
زانایان بەهۆی تاقیكردنەوەیەك توانییان بە شێوەیەكی سەركەوتوو لەرێگەی بەكارهێنانی كامێرا و تیشكی فلاشەكەوە، ماددەی گلیسرین بدۆزنەوە و دیاری بكەن. 
لەكاتی بەكارهێنانی ئەم تەكنەلۆژیا تازەیەوە لە رێگەی مۆبایلە زیرەكەكانەوە دەتوانرێت نەخۆشی شەكرە و ژەهراوی بوون و دووگیانی دیاری بكرێت. 
هاوكات لەرێگەی بەستنی ئەو بەشە زیادەوە لە مۆبایلەكان، لەداهاتوودا دەتوانرێت، پشكنینی خوێن و میز و چەندین شلەمەنی دیكە بكرێت و لەرێگەی سیستەمێكی دیجیتاڵیەوە زانیاریەكان بگوێزێنەوە و رەوانەی دكتۆرەكان بكرێن و هاوكات لەرێگەی سیستەمی جی پی ئێسەوە، دەتوانرێت راستەوخۆ زانیاریەكان رەوانەی نزیكترین دەرمانخانە بكرێت و لەكاتی بوونی مەترسیدا ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن بانگ بكات. 

هەرچەندە خستنەبازاڕی ئەو بەرهەمە زۆری پێدەچێت، بەڵام خزمەتێكی گەورە دەكات كاری دكتۆرەكانیش ئاسان دەكات بەبێ ئەوەی سەردانیان بكەیت دەتوانی چارەسەریەكانت لە دەرمانخانەكان وەرگریت.