ئه‌ڵمانيا..پێكدادان له نێوان پۆليس و په‌نابه‌ران روويدا

K24 – ھەولێر
به‌هۆكارى دڕاندنى قورئانێكه‌وه، پێكدادانێكى سه‌خت له نێوان هێزه‌كانى پۆليسى ئه‌ڵمانيا و په‌نابه‌ران روويدا و چه‌ندان كه‌س برينداربوون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (20-8-2015) ماڵپه‌ڕى "فرانس 24 "بڵاويكرده‌وه: "شه‌وى چوارشه‌ممه به‌هۆى دڕاندنى چه‌ند په‌ڕاوێك له قورئان له‌لايه‌ن يه‌كێك له‌و په‌نابه‌رانه‌ى نيشته‌جێ ناوه‌ندى ئيوائن، پێكدادانێكى سه‌خت له نێوان هێزى پۆليس و په‌نابه‌رانى ئه‌و وڵاته روويدا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه: "دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و په‌نابه‌ره قورئانه‌كه‌ى دڕاندووه، په‌نابه‌ره‌كانى ده‌وروبه‌رى توڕه‌كردووه‌و به دار و ئاسن هێرشيان كردووه‌ته‌سه‌رى ويستويانه بيكوژن، به‌وهۆيه‌وه پۆليسى ئه‌ڵمانيا بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگارى له‌گيانى ئه‌و په‌نابه‌ره بكات رووبه‌ڕووى ئه‌و په‌نابه‌رانه بووه‌ته‌وه كه هێرشيان كردووه‌ته‌سه‌رى، له ئه‌نجامدا پێكدادانێكى سه‌خت له‌نێوان هه‌ردوولادا روويدا، بووه‌هۆى بريندار بوونى زياتر له 10 كه‌س و كه سێيان پۆليسى ئه‌ڵمانين".