حه‌وت نهێنی پیاوان هه‌ن، پێویسته خانمان بیزانن
K24 – ھەولێر
خانمان زۆرجار گله‌يى له هاوسه‌ره‌كانيان ده‌كه‌ن به‌وه‌ى كه‌مته‌رخه‌من له‌به‌رامبه‌ريان به‌و جۆره نين كه ئه‌وان ده‌يانه‌وى، به‌ڵام خانمان ده‌بێ بزانن پياوانيش هه‌ندێك نهێنى تايبه‌ت به‌خۆيان هه‌يه كه پێويسته هه‌موو خانمێك بيزانێت.
نهێنييه‌كانيش ئه‌مانه‌ن:-
1-یاده‌وه‌ری: هه‌ریه‌ك له پیاوان و خانمان یاده‌وه‌ری به شێوه‌يه‌كى جياواز كارده‌كات، خانمان یاده‌وه‌ریه‌كی سۆزداریان هه‌یه و رووداوه‌كانی رۆژانه به شیكاریه‌وه له ناو مێشكیان ده‌چه‌سپێت، به‌ڵام پیاوان یاده‌وه‌ریه‌كی زیاتر وێنه‌ییان هه‌یه، جا بۆیه ئه‌گه‌ر رۆژی له دایك بوونتی له‌یادچوو، مانای وانییه كه تۆی خۆشناوێ، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی پیاوان زۆر مێژوو و به‌رواریان له مێشكدا نامێنێته‌وه‌و زوو له‌یادی ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر ویستت رۆژی له‌دایك بوونتی له بیر بێت، پێویسته تۆ هاوكاری بێت، ئه‌ویش له رێگه‌ی هه‌ڵواسینی وێنه‌یه‌كی رۆژی له‌دایك بوونی پێشووتر به "ساڵنامه"ی ماڵه‌وه‌تان، به‌مجۆره هه‌رگیز له‌بیری ناچێت.
2-گوێگرتن: پیاوان به‌شێكی مێشكیان كارده‌كات بۆ مه‌به‌ستی گوێگرتن له‌به‌رامبه‌ره‌كه‌یان، به‌ڵام هه‌رچی مێشكی خانمانه، هه‌ردوو به‌شی ده‌كه‌وێته كار، زۆر له‌لات ئاسایی بێت كاتێك كه قسه‌ی بۆ ده‌كه‌یت مێشكی لای تۆ نه‌بێت، یاخود خه‌ریكی شتێكی دیكه بێت.
تۆ ده‌توانی ببیته یارمه‌تیده‌رێكی باش، به‌جۆرێك هه‌وڵبده له شوێنێكی ئارام دوور له‌ژاوه ژاو و به كورتی و به پوختی په‌یامه‌كه‌ی خۆت بگه‌یه‌نه و زۆر درێژه‌ی پێ مه‌ده، چونكه ناتوانێ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌یت راسته‌وخۆ به‌یه‌كجار وه‌ریبگرێت.
3- سۆزداری: توێژه‌ران ده‌ریان خستووه، پیاوان كه‌متر سۆزدارترن له‌به‌رامبه‌ر خانمان، به‌ڵام كاردانه‌وه‌یان خێراتره، زۆرجار پیاوان هه‌سته‌كانی خۆیان ده‌شارنه‌وه‌و ده‌رينابڕن چونكه سروشتی پیاو وایه.
هه‌وڵبده به‌هیچ جۆرێك حوكم له‌سه‌ری مه‌ده كه هیچ هه‌ستێكی نییه، به‌ڵكو هاوكاربه به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌سته‌كانی بۆت ده‌ربڕێ.
4- گریان: راستیه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره كه پیاوان كه‌متر ده‌گرین وه‌ك له خانمان، به‌جۆرێك پیاوان ئه‌گه‌ر شتێكی زۆر گه‌وره‌و ترسناك روونه‌دات ناگریت، هه‌وڵمه‌ده به‌هیچ جۆرێك كارێكی وا بكه‌یت بیخه‌یته گریان.
5-مێشكی پیاوان ده‌وڵه‌مه‌نده به بوونی هۆڕمۆنی "تستۆستیرون"، واده‌كات یارمه‌تیده‌ر بێت تا كه‌سێكی شه‌ڕانى و به‌هێز ده‌ربكه‌ون، له كاتێكدا خانمان كه‌سانێكی ئارامترن، چونكه رێژه‌یه‌كی كه‌متر له‌و هۆرمۆنه له مێشكی دایه.
6-پیاوان كه‌متر هه‌ست به ئازاری جه‌سته ده‌كه‌ن وه‌ك له خانمان، چونكه خانمان سروشتی پێكهاته‌ی جه‌سته‌یان وایه.
7-پیاوان بۆ به‌رگریكردن له خۆیان سنورێك بۆ شته‌كان داده‌نێن، پێیوایه ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت سنووره‌كه‌ی ببه‌زێنێت ئه‌وا هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی ئه‌و، له كاتێكدا ئافره‌تان هیچ سنوورێكیان تایبه‌تیان بۆخۆیان دانانێن.