زیانه‌كانی خواردنه‌وه‌ى ئاوی سارد له‌ هاویندا

له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی وه‌رزی هاوین، پله‌ی گه‌رما به‌رز ده‌بێت، به‌مه‌به‌ستی دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی له‌ش، مرۆڤ تامه‌زرۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد‌ ده‌بێت

K24 – ھەولێر

له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی وه‌رزی هاوین، پله‌ی گه‌رما به‌رز ده‌بێت، به‌مه‌به‌ستی دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی له‌ش، مرۆڤ تامه‌زرۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد‌ ده‌بێت، به‌ڵام دوای هه‌ستكردن به‌خۆشی و فێنك بوونه‌وه‌ی، رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ته‌ندروستی له‌ش ده‌بێته‌وه‌ كه‌ هۆكاره‌كه‌ی خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارده‌.

له‌ دیارترین ئه‌و زیانانه‌ی كه‌ مرۆڤ تووشی ده‌بێت له‌ ئاوی سارددا ئه‌مانه‌ن:

1-خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد، ده‌بێته‌ به‌ربه‌ستێك بۆ دواخستنی خوێن بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ی له‌ش.

2-دواخستنی هه‌رسكردنی خۆراك، چونكه‌ خوێن به‌هێواشی بۆی ده‌چێت.

3-خواردنی ئاوی سارد له‌ كاتی نان خواردندا ده‌بێته‌ هۆكاری ساردبوونی خۆراك له‌گه‌ده‌دا، به‌مه‌ش دووباره‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ كاتێكی زۆر به‌فیرۆ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی دووباره‌ هاوسه‌نگی خۆراك له‌گه‌ڵ له‌شدا رێك بخاته‌وه‌.

4- له‌كاتی هه‌ستكردن به‌ گه‌رماییه‌كی زۆر، خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد ده‌بێته‌ هۆی هه‌وكردنی گه‌روو و كۆبوونه‌وه‌ى لینجه‌ ماده‌ له‌ كۆ ئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان، به‌مه‌ش تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی دیكه‌ ده‌بێت.

5-خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد، مه‌ترسی هه‌یه‌ بۆ سه‌ر لێدانی دڵ، زۆرجار ئه‌گه‌ری تووشبوونیشی هه‌یه‌ به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.