650 ملیۆن كه‌س له جیهان ئاوی خاوێنیان ده‌ستناكه‌وێت
K24 – هه‌ولێر:
650 ملیۆن كه‌س واته یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ی دانیشتوانی جیهان ئاوی خاوێن و بێ زیانیان ده‌ستناكه‌وێت، ئه‌مه‌ش رووبه‌ڕووی نه‌خۆشی گواستراوه و مردنی زوویان ده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: "ئاوی پیس و خراپی ئاوه‌ڕۆكان بۆیان هه‌یه منداڵان تووشی سكچوونی توند بكه‌ن و به‌هۆیه‌وه رۆژانه 900 منداڵی خوار ته‌مه‌ن 5 ساڵان له جیهاندا بكوژێت"، واته له هه‌ر دوو خوله‌ك منداڵێك گیان له ده‌ستده‌دات.
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ده‌ڵێت: "ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی به‌هۆی كه‌می ئاوی بێ زیان و ژینگه‌ی خاوێن له نێو له دایكبووه‌كان دروستده‌بێت، ده‌بنه هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر خوله‌كێك كه‌سێك له شوێنێك له شوێنه‌كانی جیهاندا بمرێت".
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ده‌ڵێت: "دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی سه‌لامه‌ت و بێ زیان و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاوه‌ڕۆی ته‌ندروست هۆكاری بنه‌ڕه‌تیی و سه‌ره‌كین بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "هه‌روه‌ها ئه‌وانه بۆ چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیی وجیاكه‌ره‌وه‌ی دیكه‌ش گرینگن وه‌ك دابینكردنی (پاره، كات، خۆشگوزه‌رانی، كه‌ڕامه‌ت، تایبه‌تمه‌ندیی و سه‌لامه‌تیی)".
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی وای ده‌خه‌مڵێنێت: "وه‌به‌رهێنان به یه‌ك دۆلار بۆ باشتركردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاوه‌ڕۆی ته‌ندروست، قازانجی نێوان 4 تا 11 دۆلاری لێده‌كه‌وێته‌وه" ئه‌مه‌ش پشت به شێوازیی ده‌ستوه‌ردان و كاركردنه‌كه ده‌به‌ستێت.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌موو ساڵێك له 22 ئازار به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ئاو ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت كه جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی نێوان ئاو و كاره‌كان ده‌كاته‌وه كه چۆن ئاو بۆی هه‌یه هه‌لی كاری گونجاو دابینبكات و به‌شداریی له ئابوورییه‌كی هاوڕێی ژینگه و په‌ره‌پێدانێكی به‌رده‌وام بكات.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز، و: م.ح