خۆپيشانده‌ران رێگه‌ى ئوم قه‌سريان داخست
K24 – به‌سره
ئه‌و هاووڵاتييه خۆپيشانده‌رانه‌ى بۆ مه‌به‌ستى ده‌ربڕينى ناڕه‌زايه‌تى به‌رامبه‌ر به حكومه‌ت هاتبوونه سه‌ر شه‌قامه‌كانى به‌سره، روويان له به‌نده‌رى ئوم قه‌سر كرد و رێگه‌ى سه‌ره‌كى به‌نده‌ره‌كه‌يان داخست.
عه‌مار سافى، گوته‌بێژى كۆمپانياى گشتيى كه‌شتيوانى عێراق رايگه‌ياند، له به‌ره‌به‌يانى رۆژى هه‌ينييه‌وه ده‌يان هاووڵاتى خۆپيشانده‌ر هه‌ردوو ده‌روازه‌ى سه‌ره‌كى به‌نده‌رى ئوم قه‌سريان داخستووه و رێگه‌ى هاتوچۆى به‌نده‌ره‌كه‌يان گرتووه و رێگه ناده‌ن ته‌نانه‌ت فه‌رمانبه‌رانى به‌نده‌ره‌كه‌ش بچنه سه‌ركاره‌كانيان.
سافى ئه‌وه‌شى گوت: پۆليس و لايه‌نه ئه‌منييه‌كان له هه‌وڵدان رێگه‌ى سه‌ره‌كى به‌نده‌ره‌كه بكه‌نه‌وه، به‌ڵام هێشتا نه‌يانتوانيوه خۆپيشانده‌ره‌كان دووربخه‌نه‌وه، كه ئه‌وان له‌سه‌ر رێگه سه‌ره‌كييه‌كان خێوه‌تيان هه‌ڵداوه.
ئه‌و خۆپيشانده‌رانه، داواى چاكسازى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و ناداپه‌روه‌رى و دوورخستنه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵكاران له حكومه‌ت ده‌كه‌ن.
ئايه‌توڵڵا عه‌لى سيستانى گه‌وره مه‌رجه‌عى زۆرينه‌ى شيعه‌كانى عێراق، له په‌يامه‌كانى دوو هه‌ينى رابردوودا، له رێگه‌ى حوسه‌ينييه‌كانى نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لاوه پشتيوانى خۆى بۆ داواكارى خۆپيشانده‌ران ده‌ربڕيوه.
دوێنێ هه‌ينى له شاره‌كانى به‌غدا و به‌سره و ناسريه و نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا به هه‌زاران هاووڵاتى عێراق بۆ ده‌ربڕينى توڕه‌يى خۆيان له باره‌ى خراپى ره‌وشى خزمه‌تگوزارييه‌كان و گه‌نده‌ڵى له عێراق خۆپيشاندانيان ئه‌نجامدا.
داشكانى نرخى نه‌وت له بازاره‌كانى جيهاندا عێراقى به كرده‌وه رووبه‌ڕووى ره‌وشێكى ئابوورى مه‌ترسيدار كردووه‌ته‌وه و له ئێستادا به‌شێك له ئابوورى عێراق پشت به داهاتى به‌نده‌ره‌كان ده‌به‌ستێت.
به سه‌دان بارهه‌ڵگرى تايبه‌ت به گواستنه‌وه‌ى خۆراك و پێداويستى پزيشكى و خزمه‌تگوزارى مه‌ده‌نى له به‌نده‌رى ئوم قه‌سر گيريان خواردووه.
حكومه‌تى سه‌رۆك وه‌زيران حه‌يده‌ر عه‌بادى، به مه‌به‌ستى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى خۆپيشانده‌ران، تا ئێستا سێ كۆمه‌ڵه بڕيارى چاكسازى ده‌ركردووه، كه گرنگترينيان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ژماره‌يه‌ك وه‌زاره‌ت و لابردنى ژماره‌يه‌ك پۆستى باڵايه له عێراقدا.