نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ريكا كه‌مترين نرخى تۆمار كرد
K24 – نيويۆرك
بۆ يه‌كه‌مجار له دواى درووستبوونى قه‌يرانى دارايى جيهانه‌وه له 2009دا، نرخى به‌رميلێك نه‌وتى خاوى ئهمهريكايى دابه‌زى بۆ 40 دۆلار و به داشكانى 2 له‌سه‌دا بۆرسه داخرا.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز بڵاويكرده‌وه، به هۆى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى پێنج هه‌فته‌يه له‌سه‌ر يه‌ك، ژماره‌ى ههڵگوێزهره نه‌وتييه‌كان له ئه‌مه‌ريكا زياتر ده‌بێت، نرخى نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ريكا دابه‌زينى به‌خۆوه بينيوه.
له ماوه‌ى شه‌ش ساڵى رابردووش‌دا ئه‌وه يه‌كه‌مجاره نرخى نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ريكا دابه‌زێت بۆ 39 دۆلار و 86 سه‌نت.
هه‌شت هه‌فته‌يه له‌سه‌ر يه‌ك، نرخى خاوى ئه‌مه‌ريكاى رووبه‌ڕووى زيان بووه‌ته‌وه و له 1986ه‌وه تا ئێستا نرخى خاوى ئهمهريكايى له بازاردا به‌و جۆره رووبه‌ڕووى زيان و داشكانى نرخ نه‌بووه‌ته‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ بۆرسه‌ى نه‌وتيى بۆ نه‌وتى خاوى برێنت به تۆماركردنى داشكانى 1 دۆلار و 16 سه‌نت، ياخود له‌سه‌دا 2 و نيوى نرخى نه‌وت كه 45 دۆلار و 46 سه‌نت بووه، داخرا.